سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ، سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری یاریزانان له یارییدا، بڕیاری نوێ ده‌دات.
ئه‌نجوومه‌نی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ "فیفا"، کە بەرپرسیارە لە دەرکردنی یاساکانی یارییەكه رای گەیاند، بە فەرمی لە میانی کۆبوونەوەکەیاندا لە ده‌وحەی پایتەختی قەتەر، سبەی دووشەم، رێگە بە پێنج گۆڕانکاری دەده‌ن بۆ هەر تیپێک لە هەر یارییەکدا، كه ئه‌م یاسایه به شێوه‌یه‌كی كاتی لە ساڵی 2020ـەوە بە هۆی په‌یدابوونی پەتای كۆرۆنا جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه پێشتر ته‌نیا رێگه به سێ گۆڕانكاریی یاریزانان له یارییدا ده‌درا.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز زانیارییه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه له کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنەکە تاوتوێی پرسی زیاتری تۆپی پێ ده‌كات.
هەرچەندە رێگەدان بە پێنج گۆڕانکاری بۆ هەر تیپێک لە یارییەکدا دەبێتە یاسایی، بەڵام جێبەجێکردنی یاساکە لە هەندێک پاڵەوانیهتییدا لە دەستی ئەو دەسەڵاتانەدا دەبێت کە سەرپەرشتی رێکخستنی ئەو پاڵەوانیهتییانە دەکەن.
بۆ نموونە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلتەرا رەزامەندیی دەربڕی لەسەر رێگەدان بە پێنج گۆڕانکاری کاتێک فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی "فیفا" لە مانگی ئایاری 2020 بیرۆکەكهی خستەڕوو، بەڵام جارێکی تر گەڕاوەتەوە بۆ سیستمی سێ گۆڕانکاری لە دوو وەرزی رابردوودا.
فیدراسیۆنی ئینگلتەرا جارێکی تر رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ئه‌نجامدانی پێنج گۆڕانکاری، کە لە وەرزی داهاتووەوە دەست پێ دەکات.
هه‌روه‌ها ئەگەری ئەوە هەیە رێگە بدرێت بە گۆڕانکاری شەشەم لە ئەگەری بەردەوامبوونی یارییەکە بۆ کاتێکی زیادكراو.
جێبەجێکردنی ئەو هەموارکردنە نوێیانەی، کە لەلایەن ئه‌نجوومه‌نی فیفاوه پەسەند دەکرێن، لە یەکی مانگی تەمموزی داهاتووەوە دەست پێ دەکات.