شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه وه‌ك خۆی به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له ساڵی 1950 دروست كراوه و دروست دراوه‌ته شا فارووق، ماوه‌ی دوو ساڵ كاری كردووه، له ساڵی 1952ه‌وه له‌گه‌ڵ رووخانی سیستمی پاشای له میسر، وه‌ستاوه و ئیتر كاریان پێ نه‌كردووه، ئێسته‌یش حكوومه‌تی میسر ته‌نیا وه‌ك كه‌لوپه‌لێكی مێژوویی ده‌یه‌وێ پێشانی گه‌شتیارانی بدات.
ده‌سته‌ی هێڵی ئاسنینی ئه‌سكه‌نده‌رییه ئه‌مڕۆ رای گه‌یاندووه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه وه‌ك خۆی به‌بێ هیچ ده‌ستكارییه‌ك نۆژه‌ن كراوه‌ته‌وه، جیا له شوێنی ستافه‌كه‌ی، دوو فارگۆنی هه‌یه و هه‌ر فارگۆنێكیش جێی 40 كه‌سی تێدا ده‌بێته‌وه، چێشتخانه‌ی تێدایه، هاوكات 12 ته‌له‌فۆن له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه دانراون. پڕاوپڕه له ئامێره رووناككه‌ره‌وه‌كان.
دواتریش پێگه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوونی بۆ پێشاندان، له‌م رۆژانه ده‌برێته مۆزه‌خانه‌ی "جراج" له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه، چونكه له‌و مۆزه‌خانه‌یه كه باخچه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه، چه‌ندان "ترام"ی مێژوویی تێدا پێشان دراوه.
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای "ڤیات"ی ئیتاڵی دروست كراوه، له ساڵی 1952 له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی 23ی یۆلیۆ و رووخانی سیستمی پاشایی له میسر و بوونی به سیستمی كۆماری، له ده‌سته‌ی هێڵی ئاسنین به وه‌ستاوی ماوه‌ته‌وه.