له كاتێكدا ڕووی هه‌ساره‌ی سوور به كانییه‌كی زه‌به‌لاح خاڵبه‌ندی كراوه كه له ئه‌نجامی پێكدادانی ئه‌ستێره بچووكه‌كان و نه‌یزه‌كه‌كان یان دوورهپهرێزهكانهوه دروست ده‌بن، كه‌شتیی ئاسمانی مه‌ریخ ئێكسپرێسی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌وروپا، وێنه‌ی كانییه‌كی گڕكانی له‌سه‌ر مه‌ریخ گرتووه. به‌وه هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه و ته‌واوی دنیای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه.
ئه‌وه‌ی له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كانییه‌كی شێوه چاوی له قژێكی زه‌به‌لاح ده‌چێت، له ده‌ره‌وه سه‌یری ئه‌ستێره‌كان ده‌كات. به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێیان وایه، ئه‌وه چاوی دڕنده‌یه‌كی زه‌به‌لاحه و ده‌زگای بۆشایی ئاسمانی ئه‌وروپا له هاووڵاتییانی سه‌ر زه‌ویی ده‌شارێته‌وه.
به‌ڵام زانیارییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌و كانییه به تیره‌ی تا 30 كیلۆمه‌تر هه‌ڵكه‌وتووه، هه‌روه‌ها ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی نیوه‌گۆی باشووری هه‌ساره‌كه كه به "ئۆنیا تێرا" ناسراوه.
ته‌واوی دنیای به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه
هه‌روه‌ها له وێنه‌كه‌دا چه‌ندان ڕه‌نگی جیاواز له ڕووكاری ده‌وروبه‌ری كانییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ناوچه‌یه‌ی مه‌ریخ له چه‌ندان ماده‌ی جۆراوجۆر پێكهاتووه، ئه‌وه‌یش به‌پێی زانیارییه‌كانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئه‌وروپا ئاشكرایان كردووه.
جێی سه‌رنجه كه زۆر له ڕاپۆرته‌كان باسیان له‌وه‌یش كردووه، ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتووه وێنه‌ی كانییه و له بنهچهیشدا له نیوه‌ی باشووری هه‌ساره‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه كه ملیاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاو له ڕووباره‌كاندا به مه‌ریخدا ڕژاوه، ئه‌وه‌ش به‌پێی قسه‌ی ماڵپه‌ڕی "دیجیتاڵ ترێندز".
له كاتێكدا ئاژانسی ئه‌وروپی بینیویه‌تی چه‌ندان ڕوونكردنه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه، ده‌كرێت دیارده‌یه‌كی سروشتیی مه‌ریخ بێت، به‌ڵام به‌هه‌موو جۆره‌كان ئه‌و هه‌واڵانه ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه كه چاوی ئاژه‌ڵ یان بوونه‌وه‌رێكی ترسناك بێت.
هاوكات هه‌ندێك پێشنیاریش كراوه به‌وه‌ی ڕه‌نگه پاشماوه‌ی به‌رگری له وه‌رینی زه‌وی له بنی كه‌ناڵه‌كاندا جێگیر بووبێت، بۆیه ئاوا ده‌ركه‌وتووه، یان كاتێك ئاو به‌ناویاندا ده‌ڕژێت وا ده‌رده‌كه‌وێت، یان له‌وانه‌یه دواتر له مێژووی مه‌ریخدا كه‌ناڵه‌كان پڕ بوون له لاڤا.
مه‌ریخ یان بارام به ئینگلیزی
Marsی پێ ده‌گوترێت، ناوی یه‌كێكه له ھه‌ساره‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی خۆر، خولگه‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته نێوان زه‌وی و موشته‌ری. مه‌ریخ به 22 مانگ و نیو، به ده‌وری خۆر سووڕێك ده‌خوات.