دوو گەنجی هەولێر خنكان

:: PM:12:40:17/06/2022 ‌
بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی مەلەكردن دوو گەنجی دانیشتووی هەولێر لە سنووری سۆران خنكان، تا ئێستە تەرمێك دۆزراوەتەوە و گەڕان بەردەوامە.

ئەمڕۆ هەینی 17ـی حوزەیران، بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاگادار كراینەوە بە رووداوێكی خنكان لەناو گەلی عەلی بەگ دەست بەجێ تیمەكانی مەلەوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو.

باس لەوەش كراوە، دوو هاووڵاتی خنكاون بەناوەكانی ئیبراهیم شێرزاد، مستەفا رزگار دوو گەنجە خەڵكی شاری هەولێرن لەگەڵ پۆلێك لە برادەرانیان بە مەبەستی گەشت و سەیران ڕوویان لەم ناوچەیە كردبوو خنكاوون.

ئەوەش روون كراوەتەوە، دوای سەعاتێك گەڕان توانرا تەرمی ئیبراهیم شێرزاد بدۆزرێتەوە لە لایەن تیمەكانمان وە لە ئێستە دا بەردەوامن لە گەڕان بەدوای تەرمەكەی تر.



وشە - رامیار جەواد