به‌هۆی جه‌نگی ئۆكراینا و به‌رده‌وامی سزا و گه‌مارۆكانی ئه‌مه‌ریكای به‌سه‌ر ئێرانه‌وه، زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا چاوه‌ڕوانی په‌ره‌پێدان و زیادبوونی به‌رهه‌می گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستانن و به بایه‌خی زۆره‌وه لێی ده‌ڕوانن. پێشبینی ده‌كرێ ئابووری هه‌رێمی كوردستان به پشتبه‌ستن به گازی سروشتی زۆر به‌هێز بێت.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی گه‌شه‌پێدانی توركمانی له په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ داهاته‌كانی زیاد بكات و سه‌رچاوه‌ی داهات بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری به‌هێز بێت و بتوانێ خزمه‌تی زیاتر بكات.
ئه‌و روونی كرده‌وه، پڕۆژه‌ی چاكسازی زۆر به‌هێز كراوه و كاره‌كانی به‌رده‌وامه و حكوومه‌ت به‌خێرایی كاره‌كان ده‌كات و ئه‌نجامه‌كانیش دڵخۆشكه‌رن، كاری گه‌وره‌ش كراوه و داهاتیش زۆر بووه، جگه له‌وه‌ی حكوومه‌ت به هاوكاری په‌رله‌مان له هه‌وڵی زیادكردنی داهاتدان، گازی سروشتی هه‌رێم كوردستان ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێكی به‌هێزی ئابووری، ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی وزه بۆ وڵاتانی دنیا.
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، نه‌وت و گاز داهاتیان پێكه‌وه ده‌بێت، گازی سروشتی ده‌بێته یه‌كێك له سامانه سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه داهاته‌كه‌ی له خزمه‌ت وڵات و به‌ره‌وپێشچوونی ده‌بێت، كوردستان گه‌شه‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و پێگه‌ی ئابووری و سیاسی و دیپلۆماسی فراوانتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر داهاته‌كان فره‌چه‌شن بوون، ئه‌وكات له حاڵه‌تی دابه‌زینی نه‌وت جێگره‌وه‌ی گاز ده‌بێت كه ئه‌مه بۆ هه‌رێم زۆر گرنگ ده‌بێت.
هاوكات ئازاد ئه‌كره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی میله‌ت له په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی گازی سروشتی خۆی بێت، كه‌واته خاوه‌نی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز ده‌بێت، كاتێكیش داهات زۆر بوو، ئه‌وكات پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری هه‌رێم زیاد ده‌كات.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی، غازی سروشتی هه‌رێم ده‌كاته خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وكات پڕۆژه‌كان زیاتر ده‌بن، ژێرخانی ئابووری به‌هێز ده‌بێت، سه‌رچاوه‌ی داهات فره‌چه‌شن ده‌كرێت، ده‌توانرێت كوردستان به‌ره‌وپێش ببات و له رووی نێوده‌وڵه‌تیش كوردستان پێگه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌بێته جێی گرنگپێدانی وڵاتان.
به‌غدا حه‌ز به‌وه ناكات هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت
به بۆچوونی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، به‌غدا حه‌ز به‌وه ناكات هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی ئابووری سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت، ئه‌م گازه سروشتییه وای له به‌غدا كردووه فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هه‌رێم زیاد بكات، چونكه به‌غدا سه‌ربه‌خۆیی ئابووری هه‌رێمی ناوێ، به‌غدا ده‌یه‌وێت هه‌رده‌م ئابووری هه‌رێم لاواز بێت تا نه‌توانێ خۆی به‌ڕێوه ببات، هه‌ر ئه‌مه‌یه وایكردووه دژی ئابووری هه‌ریم بڕیاره‌كانی چڕ بكاته‌وه.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری به ''وشه''ی راگه‌یاند، ده‌بێت ئێمه باس له‌وه بكه‌ین كه گازی سروشتی یه‌كێكه له سه‌رچاوه گرنگه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا كه ئێسته زۆر پێویستیان به‌و وزه هه‌یه، شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا به‌رده‌وامه، ته‌نگژه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی دروست بووه و گاز پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه رووسیا له‌سه‌ر ئه‌وروپا دروستی ده‌كات، هه‌رێمی كوردستانیش له‌و ناوه‌نده‌دا خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی زۆری گازی سروشتییه، كه ده‌كرێ هه‌رێم ببێته جیگره‌وه‌یه‌كی به‌هێز بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێویستیان به گازه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، گاز جیاوازه له نه‌وت، نرخه‌كه‌ی به‌رزه و ئه‌و گۆڕانكارییه‌ش دروست نابێت كاتێك ده‌بینرێ نه‌وت له به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌دایه، ئه‌گه‌ر هه‌ریمی كوردستان به عه‌قڵانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ پرسی گاز بكات و هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی بازاڕێك بدات بۆی، ده‌توانێت به بێ دروستبوونی گرفت بیخاته بازاڕه‌وه و ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی داهات كه كوردستان پێی ده‌گاته ئاستێكی پێشكه‌وتووی ئابووری.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی