له شنۆی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به پایته‌ختی گێلاس ناسراوه، پێنجه‌مین فێستیڤاڵی گێلاس به‌ڕێوه ده‌چێت و تێیدا جگه له چه‌ندان جۆر میوه، كۆمه‌ڵێك كاری ده‌ستی و هونه‌ری نمایش ده‌كرێن.
ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له شنۆ گێلاس پێگه‌یشتووه و وه‌رزی ئه‌و جۆره میوه‌یه‌ش ساڵانه مانگ تا مانگ و نیوێك ده‌خایه‌نێت، چه‌ند ساڵێكه له شنۆ له وه‌رزی ئه‌م میوه‌یه فێستیڤاڵێك رێك ده‌خرێت، به‌ڵام دوو ساڵ بوو له‌به‌ر كۆرۆنا به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، سه‌ید عه‌لی تورابی قایمقامی شنۆ رای گه‌یاندووه، فێستیڤاڵه‌كه رۆژی پێنجشه‌م 23ی حوزه‌یران كه دووه‌م رۆژی هاوینه به‌ڕێوه ده‌چێت، چه‌ند رۆژ ده‌خایه‌نێت و فێستیڤاڵه‌كه ده‌رفه‌تێكه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری كه‌رتی گه‌شتوگوزاری ئه‌م شاره.
هاوكات موراد ره‌سووڵ ئه‌نساری به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی شنۆ، ئاماژه‌ی داوه به‌رهه‌می ئه‌مساڵی گێلاسی شنۆ ده‌گاته سه‌رووی چوار هه‌زار تۆن و به‌راورد به ساڵی رابردوو 17% زیادی كردووه.
جێی باسه له وه‌رزی رنینی گێلاس له شاره جیاجیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران سه‌ردانی شنۆ ده‌كه‌ن و شاره‌كه مه‌ڵبه‌ندێكیشه بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌لی كار و له‌و وه‌رزه‌دا سه‌رووی حه‌وت هه‌زار هه‌لی كار دابین ده‌كرێت.
خاكی به پیت و ئاوی سازگار و كه‌شوهه‌وای فێنكی شاره‌كه وایكردووه، گێلاس به‌بێ به‌كارهێنانی كیمیا و ده‌رمانه قڕكه‌ره‌كان پێ بگات.
گێلاسی شنۆ به باشترین جۆری گێلاس له هه‌موو ئێران هه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رووی سێ هه‌زار و 200 دۆنم باخی گێلاس له شنۆ‌دا هه‌یه، بۆیه نازناوی پایته‌ختی گێلاس به شاره‌كه دراوه. خاكی به پیت و ئاوی سازگار و كه‌شوهه‌وای فێنكی شاره‌كه وایكردووه، گێلاس به‌بێ به‌كارهێنانی كیمیا و ده‌رمانه قڕكه‌ره‌كان پێ بگات.
پێویسته بگوترێت به‌رهه‌می گێلاسی شنۆ هه‌نارده‌ی ئه‌رمینیا و رووسیا و پاكستان و عێراق و هه‌رێمی كوردستان و چه‌ندان وڵاتی تر ده‌كرێت، له ناوخۆی ئێرانیشدا هه‌نارده‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان ده‌كرێ.
شنۆ كه‌وتووه‌ته باشووری پارێزگای ورمێ و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پارچه‌ی باشوور و باكوری كوردستان هاوسنووره.