به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئۆتۆمبێل پێكهاتووه له چه‌ندان فلته‌ری جیاجیای وه‌ك ''فلته‌ری هه‌وای بزوێنه‌ر، فلته‌ری به‌نزین و فلته‌ری هه‌وای ساردكه‌ره‌وه و چه‌ندان فلته‌ری تر'' كه هه‌موویان فه‌رمانی گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئۆتۆمبێل له ئاستێكی هاوسه‌نگ ده‌هێڵنه‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ شاره‌زایه‌كی میكانیكی باس له فلته‌ری هه‌وای بزوێنه‌ر ده‌كات و به خاڵ روونی ده‌كاته‌وه كه كه‌ی ده‌زانی فلته‌ری هه‌وای بزوێنه‌ر گیراوه؟.
ئیدریس عوسمان ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، فلته‌ری هه‌وا هه‌ڵده‌ستێت به‌پاككردنه‌وه و پاڵاوتنی ئه‌و هه‌وایه‌ی بۆ ناو بزوێنه‌ر ده‌چێت، به‌ڵام هه‌ر كاتێك ئه‌م فلته‌ره زۆر پیس بێ ''ده‌گیرێت''، ئه‌مه‌یش كێشه بۆ بزوێنه‌ر دروست ده‌كات، بۆیه هه‌ر كاتێك بینیمان فلته‌ره‌كه زۆر پیس بووه و ڕه‌نگی گۆڕاوه، پێویسته بگۆڕێت بۆ دانه‌یه‌كی تازه‌تر، چونكه ئه‌مه دواتر كێشه بۆ بزوێنهرهكهیش دروست ده‌كات و خه‌رجی زیاترت ده‌كه‌وێته سه‌ر.
ئەو فلتەرە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ بزوێنەر
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه زۆربه‌ی كات شۆفێر پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كردووه و چه‌ندان به‌ش و پارچه‌ی گۆڕیوه، به‌ڵام له كۆتادا هۆكاره‌كه‌ی ته‌نیا پیسبوونی فلتهرهكهیه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و نیشانانه‌ی خواره‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌بوو، بزانه فلته‌ری هه‌وا گیراوه یان پیس بووه:
یه‌كه‌م: ده‌نگێكی ناخۆش و ڕه‌ق له بزوێنه‌ر دروست ده‌بێ.
دووه‌م: كه‌مبوونه‌وه‌ی كێشی ئۆتۆمبێل.
سێیه‌م: هه‌ڵبوونی گڵۆپی بزوێنه‌ر.
چواره‌م: ڕه‌نگی فلته‌ره‌كه ده‌گۆڕێ، به‌هۆی زۆر ڕه‌شی و پیسی.
پێنجه‌م: زیاد سه‌رفكردنی به‌نزین.
شه‌شه‌م: حاڵه‌تی ڕوودانی لێدانه‌وه‌ی دیلكۆ.
حه‌وته‌م: بوونی دووكه‌ڵێكی ڕه‌ش له گزۆسه‌وه.
هه‌شته‌م: هه‌ستكردن به بۆنی به‌نزین له‌كاتی كارپێكردنی ئۆتۆمبێل.
هۆشداریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه له‌كاتی بوونی ئه‌و نیشانانه‌یش، له خۆته‌وه پارچه‌ی بۆ مه‌گۆڕه تا دڵنیا نه‌بیته‌وه له‌رێی پشكنینی كۆمپیوته‌ر.