گۆرانیبێژی لاو ته‌ها قادر له كه‌ناڵی تایبه‌تی كوردماكس میوزیك، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری به‌ناوی "سه‌بر و قه‌رار" له یوتیوب بڵاو كرده‌وه، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌یش زیاتر له 170 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی گۆرانیبێژ ته‌ها قادر به‌ناوی "سه‌بر و قه‌رار"ـه و له یوتیوب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له‌باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی، "به‌رھه‌مێكی جیاوازتره له به‌رھه‌مه‌كانی ترم، پێشكه‌شكتان بێت".
زیاتر له 170 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه
تێكست و ئاوازی گۆرانییه‌كه و به‌رهه‌مهێنانی میوزیكی له‌لایه‌ن ئارش عوسمان دانراوه، ئالان حوسێن ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه، ئیدێت له‌لایه‌ن سیكۆ ئه‌نجام داوه.
ته‌ھا قادر گۆرانیبێژێكی لاوی كورده، خه‌ڵكی شارۆكه‌ی سۆرانی سه‌ربه پارێزی هه‌ولێره، ده‌رچووی كۆلێژی ئه‌ندازیارییه، خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ماوه‌یه‌كی كه‌مه له بواری ھونه‌ری كوردیدا ده‌ركه‌وتووه، خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆره و زیاتر به‌شێوه‌ی لایڤ میوزیك ده‌رده‌كه‌وێت. دوا به‌رهه‌می به‌ناوی "یه‌مانێ" پێش سێ مانگ بڵاوی كرده‌وه.