بۆ دووه‌م هه‌فته له‌دوای یه‌ك خۆپێشاندانی توێژه جیاجیاكانی له ژماره‌یه‌ك شاری ئێران، درێژه‌یان هه‌یه و وێڕای داواكردنی مافه‌كانیان، داواش ده‌كه‌ن گیراوه‌كانیان ئازاد بكرێن.
زۆرترین و به‌ربڵاوترین خۆپێشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له شاره‌كانی ئه‌هواز، كرماشان، زه‌نجان، ره‌شت، شووشته‌ر شووش، ئه‌راك ودورود به‌ڕێوه چوون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، خه‌ڵك دروشمی جیاوازیان له دژی به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئێران و هه‌ندێك جاریش كۆی سیستمه‌كه گوتووه.
حكوومه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی له 15ی جۆزه‌ردان رێك دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، مووچه‌ی خانه‌نشینانی به رێژه‌ی 10% به‌رز كرده‌وه
حكوومه‌تی ئیبراهیم ره‌ئیسی له 15ی جۆزه‌ردان رێك دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر، مووچه‌ی خانه‌نشینانی به رێژه‌ی 10% به‌رز كرده‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتر به ره‌زامه‌ندنی ئه‌نجوومه‌نی كار، بڕیار بوو مووچه‌كانیان 38% به‌رز بكرێته‌وه. خانه‌نشینانی ناڕازی بۆیه هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت هه‌موار بكرێته‌وه و مووچه‌كانیان زیاد بكرێت، به‌ڵام كه‌س گوێی به داواكارییه‌كانیان نه‌داوه.
بڕیار بوو ئه‌مساڵ جگه له به‌رزكردنه‌وه‌ی كه‌مترین مووچه به رێژه‌ی 38%، مانگانه 515 هه‌زار تمه‌نیشیان بۆ زیاد بكرێت، به‌ڵام یاساكه ره‌ت كرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، له ناوچه‌ی پیشه‌سازی مه‌حموودئابادی ئیسفه‌هان كه به جه‌مسه‌ری پیشه‌سازی بواری به‌ردی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن كردووه و سه‌رووی دوو هه‌زار كارگه له‌كار كه‌وتوون و 300 هه‌زار كرێكاریش به‌هۆی ئه‌و مانگرتنه ده‌ستیان له كاره‌كانیان هه‌ڵگرتووه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا خانه‌نشینانی كرماشان به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، ته‌رمی سفره‌ی به‌تاڵیان به خاك سپارد. له ئه‌هوازیش خۆپێشانده‌ران ئیبراهیم ره‌ئیسییان به درۆزن و كه‌سێكی بێ به‌ڵێن هه‌ژمار كرد.
بەگوێرەی
دۆیچەوێلە، ئه‌مڕۆ دووشه‌م له تاران ژماره‌یه‌ك له شوفێرانی بارهه‌ڵگر له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی رێگه‌وبانی تاران كۆ بوونه‌وه. كراوه‌ته مه‌رج له سه‌ریان بۆ گۆڕینی تابلۆی تایبه‌تیی بارهه‌ڵگره‌كانیان، ده‌بێ بارهه‌ڵگرێكی كۆن سكڕاب بكه‌ن و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ریان زۆر گران ده‌وه‌ستێت و شوفێران توانای مادی ئه‌وه‌یان نییه ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن.
خێزانی مامۆستایانی ده‌ستبه‌سه‌ركراویش له سه‌قز، له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی دادگای شاره‌كه‌ش كۆ بوونه‌وه
جگه له خانه‌نشینان و شوفێران، مامۆستایان و خێزانی مامۆستایانی ده‌ستبه‌سه‌ركراویش له سه‌قز، له به‌رده‌م فه‌رمانگه‌ی دادگای شاره‌كه‌ش كۆ بوونه‌وه و داوای ئازادكردنی 13 مامۆستایان كرد. پێویسته بگوترێت ئه‌وان هه‌فته‌ی رابردوو له‌سه‌ر داواكاری ئه‌نجوومه‌نی هاوئاهه‌نگی رێكخراوه سه‌ندیكاییه‌كانی تایبه‌ت به مامۆستایان له خۆپێشاندانێكی سه‌رانسه‌ری به‌شدارییان كردبوو، هه‌رچه‌نده به سه‌تان كه‌س گیرابوون، به‌ڵام هێشتا 13 مامۆستا ئازاد نه‌كراون.
گه‌ڕی نوێی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له رۆژی یه‌كشه‌م 12ی حوزه‌یران له تاران ده‌ستی پێ كرد، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپێشاندانه‌كه، توندوتیژی لێ كه‌وته‌وه و پۆلیس رووبه‌ڕووی خه‌ڵك بووه‌وه.
بیانوویه‌كی تری چوونی خه‌ڵك بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، پێوه‌ندی به به‌رزكردنه‌وه‌ی باج هه‌یه كه حكوومه‌ت له یاسای بودجه‌دا سه‌پاندبووی.
جێی باسه پرسی به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی باج له سه‌رده‌می حه‌سه‌ن رۆحانیش خۆپێشاندانی لێ كه‌وته‌وه، ئه‌وكات حكوومه‌ت به رێژه‌ی 75% باجی خسته سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت، به‌ڵام دواتر به‌هۆی گوشاری خۆپێشاندانه‌كان بۆ 15%ی دابه‌زاند.
تمه‌ن گه‌یشتووه‌ته نزمترین نرخ له مێژووی ئه‌و جۆره دراوه‌دا تۆمار كرابێت
له‌لایه‌كی تره‌وه تمه‌ن گه‌یشتووه‌ته نزمترین نرخ له مێژووی ئه‌و جۆره دراوه‌دا تۆمار كرابێت، خه‌ڵك و كاسبكاران ده‌ڵێن دۆخی ژیان و كاریان رۆژ به رۆژ خراپتر ده‌بێت و هۆكاره‌كه‌ش بۆ سیاسه‌ته خراپه‌كانی رژێمی ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
نرخی هه‌ر دۆلارێكی ئه‌مه‌ریكا سه‌رووی 32 هه‌زار تمه‌نه و له سه‌ره‌تای ئه‌م نه‌ورۆزه‌وه 25% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
پێشبینی ده‌كرێ به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی ناوكیی و قووڵبوونه‌وه‌ی زیاتری ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه، دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ببێت و ببێته هۆی دابه‌زینی زیاتری نرخی تمه‌ن و پاشه‌كشه‌ی ئابووری ئێران.