سایبۆرگ پرۆژه‌یه‌كی زانستی و ته‌كنه‌لۆجی سه‌ده‌ی بیسته‌مه و تا ئێسته‌یش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت، ئامانجیش له‌و پرۆژه زانستییه قووڵه، بریتییه له یه‌كخستنی مرۆڤ و ئامێره‌كان یان ڕۆبۆته‌كان له جه‌سته‌ی مرۆڤێكدا، واته ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ئامێری زۆر زیره‌ك و پێشكه‌وتوویان بۆ دروست ده‌كرێ و له جه‌سته‌یان جێگیر ده‌كرێن، به‌مشێوه‌یه‌یش توانای مرۆڤ زۆر زیاتر ده‌كرێ و به زیندوویی و بێ كێشه‌یش ده‌مێننه‌وه.
بۆیه‌كه‌مجار ئه‌و پرۆژه‌یه و ده‌سته‌واژه‌ی
سایبۆرگ له‌لایه‌ن زانای نه‌مساوی مانفرید ئه‌ی كلاینز و زانای ئه‌مه‌ریكی ناسان ئێس كلاین له وتارێك له گۆڤاری ئه‌سترۆناتیكس له ساڵی 1960 بڵاوكرایه‌وه، ناونیشانی وتاره‌كه سایبۆرگه‌كان و بۆشایی ئاسمان بوو، ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و بیرۆكه و پرۆژه‌یه‌یش بریتی بوو له به‌هێزكردنی توانای مرۆڤ به دانانی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و میكانێكی له ئه‌ندامانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی چوونیان بۆ بۆشایی گه‌ردوون و سه‌ر هه‌ساره‌كان به ئاسایی جموجۆڵ بكه‌ن و پێویستیان به به‌رگی تایبه‌ت و بوتڵی گه‌وره‌ی ئۆكسجین نه‌بێت، بگره له ڕێی ئامێره ئه‌لیكترۆنی و میكانیكی سیسته‌می بایۆلۆجی و پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ بگۆڕن و گۆڕانكاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا بهێنن. ئه‌م پرۆژه زانستییه به گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی زانایان له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی ڕابردوو هه‌ژمار ده‌كرێ و به‌رده‌وامیش تا ئێسته كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ و زیاتر په‌ره‌ی پێ ده‌درێت.
به گوێره‌ی پێناسه‌كانیش سایبۆرگ بریتییه له جۆرێكی نوێی مرۆڤ كه له تێكه‌ڵه‌ی نێوان مرۆڤی ئاسایی و ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره زیره‌كه‌كان پێكده‌هێنرێ و ده‌خرێته خزمه‌ته‌وه، له ساڵی 2017 له ئه‌نجامی پێشكه‌وتنه گه‌وره‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه، زانای به‌ریتانی پیته‌ر سكۆت مۆرگان دوای تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن كه به ئیفلیجی ده‌ماره هه‌سته‌وه‌ره‌كان داده‌نرێ، له‌و ڕێیه‌وه كۆئه‌ندامی ده‌مار تووشی شكست ده‌بێ و ناتوانێ فه‌رمانه‌كانی مێشك به به‌شه جیا جیاكانی جه‌سته بگه‌یه‌نێت، له ئه‌نجامی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه‌یش مرۆڤ ده‌توانێ ساڵێك تا دوو ساڵ بژی، چونكه ورده ورده توانای به‌سه‌ر جووڵه‌ی ماسولكه‌كانی له‌ده‌ست ده‌دات و دواجار ماسولكه‌كانی دڵ و سییه‌كان فه‌رمانیان له مێشك پێ ناگات، به‌هۆی ئیفلیجبوونی سیسته‌می ده‌ماره‌وه و مرۆڤه‌كه گیان له ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و زانا به‌ریتانیا بڕیاری دا خۆی بكات به یه‌كێك له سایبۆرگه‌كان، واته له ڕێی دانانی ئامێری ته‌كنه‌لۆجی زیره‌ك و پێشكه‌وتوو له جه‌سته‌ی ململانێ و به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات و به زیندوویی بمێنێته‌وه.
زانا دیاره و به ناوبانگه‌كانی بواری ڕۆبۆت و زیره‌كی ده‌ستكرد چه‌ندان ئامێریان دروستكرد و له جه‌سته‌ی پیته‌ر سكۆت مۆرگان جێگیریان كرد، به‌وهۆیه‌وه ئه‌و بوو به مرۆڤێك كه نیوه‌ی جه‌سته‌ی هاوشێوه‌ی مرۆڤی ئاسایی بوو و نیوه‌كه‌ی تریشی بریتی بوو له ئامێری ئه‌لیكترۆنی و زیره‌كی ده‌ستكرد و رۆبۆت. به‌مشێوه‌یه‌یش توانی پێنج ساڵ له ژیان بمێنێته‌وه و ململانێ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ی بكات.
پیته‌ر سكۆت مۆرگان كورسییه‌كی ئه‌لیكترۆنی و ڕۆبۆتی بۆ دروستكرا
پیته‌ر سكۆت مۆرگان كورسییه‌كی ئه‌لیكترۆنی و ڕۆبۆتی بۆ دروستكرا، كه هاوشێوه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی كورسییه‌كه هه‌موو جووڵه‌یه‌كی پێ ئه‌نجام ده‌دا، دواتر چاوه‌كانیان ده‌رهێنا و چاوی لیزه‌رییان بۆ جێگیركرد، كه به سیسته‌مێكی كۆمپیوته‌ری زۆر پێشكه‌وتوو پێوه‌ستكرابوو به مێشكه‌وه، به‌وهۆیه‌وه توانای بینینی زۆر به‌هێزتربوو له مرۆڤی ئاسایییه‌وه، سورێنچك و كیسی ئه‌لیكترۆنی هاوشێوه‌ی گه‌ده‌یان بۆ دروستكرد بۆ خواردن و خواردنه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش گه‌روویان لێ كرده‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ هه‌میشه توانای قسه‌كردنی له ده‌ست دا، به‌ڵام له ڕێی ئامێرێكی تره‌وه كه ده‌یتوانی ئاماژه‌كانی مێشك بكات به ده‌نگ و تۆماری بكات و بیڵێته‌وه، ئه‌و ده‌یتوانی قسه بكات، بۆیه وه‌ك یه‌كه‌م مرۆڤی تێكه‌ڵكراو له‌گه‌ڵ ئامێری ناوی ده‌ركرد و ناوی خۆیشی بۆ پیته‌ر 2 گۆڕی واته ڤێرژن و جۆری دووه‌می پیته‌ر.
زانایان له‌و بڕوایه‌دان كه له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوو سایبۆرگه‌كان به ته‌واوی ڕوو له زیادبوون ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا پێشكه‌وتنی گه‌وره‌تر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و ده‌توانرێ جێگره‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته به‌شێوه‌ی ڕۆبۆت دروست بكرێت، به تایبه‌ت بۆ كه‌سانی نه‌خۆش و په‌ككه‌وته، ئه‌مه بژاره‌یه‌كی زۆرباش ده‌بێ، تا بێ هاوكاری هیچ كه‌سێك له ژیانی ئاسایی خۆیان به‌رده‌وام بن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا زۆرن ئه‌و زانایانه‌ی كه هۆشداری له په‌ره‌پێدانی ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌ده‌ن، چونكه مه‌ترسی هه‌یه، له ڕێی ئه‌و پرۆژه‌یه‌وه تواناكانی مرۆڤ زۆر زیاتر و مه‌زنتر بكرێ و سایبۆرگه‌كان به توانای به‌رزه‌وه بۆ بواری جه‌نگ و له ڕیزه‌كانی سوپا كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیرێت، كه ئه‌مه‌یش جیهان تووشی كاره‌ساتی گه‌وره ده‌كاته‌وه.