له دووه‌م رۆژی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه و سه‌رووی 1% له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشا. هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان نیگه‌رانیی بازاڕه‌كانه له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت.
به‌گوێره‌ی
dailyfx، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به نزیكه‌ی 115 دۆلار ده‌فرۆشرێت، له كاتێكدا رێك 24 سه‌عات له‌مه‌وبه‌ر به 113 دۆلار و 10 سه‌نت ده‌فرۆشرا. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسیش كه به 109 دۆلار و 79 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
گرنگترین هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌مڕۆدا، بۆ نیگه‌رانییه‌كانی بازاڕ له كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه. له‌لایه‌ك جه‌نگی ئۆكراینا درێژه‌ی هه‌یه و سزاكان بۆ سه‌ر رووسیا زیاتر بوون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌نارده‌ی نه‌وتی لیبیا كه‌م بووه‌ته‌وه و ئه‌و نه‌وته‌ی خراوه‌ته روو به‌شی پێداویستی دنیا به نه‌وت ناكات.
له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو و ته‌نانه‌ت پێش نیوه‌ڕۆی دوێنێ دووشه‌میش، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیبوو و كۆمه‌ڵێك هۆكاریش له پشته‌وه‌ی دابه‌زینی نرخی نه‌وت بوون.
گرنگترین هۆكاری دابه‌زینی نرخی نه‌وت، بۆ ئاسۆی ئابووری دنیا له ژێر كاریگه‌ریی به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ڵاوسان له ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌فته‌ی رابردوو بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا رێژه‌ی سوودی بانكی بۆ به‌رزترین رێژه له‌وه‌ته‌ی 25 ساڵی رابردوو به‌رز كرده‌وه، ئه‌وه‌ش به بۆچوونی چاودێرانی ئابووری و بازاڕ، ده‌بێته هۆی سستبوونی ئابووری دنیا و سستبوونی ئابووری، به واتای كه‌مبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت دێت.
كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵه‌ی پیشه‌سازی
هۆكارێكی تری دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌مدواییانه‌دا، پێوه‌ندی به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێنی نوێی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له چیندا هه‌بووه و وا باس ده‌كرێت، دووباره حاڵه‌ته‌كانی كۆرۆنا زیادیان كردووه. بڕیاره له په‌كین پشكنین بۆ خه‌ڵك بكرێت و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر جووڵه‌ی پیشه‌سازی و بازاڕه‌كانی چین كه به گرنگترین وڵاتی به‌كارهێنه‌ری نه‌وت هه‌ژمار ده‌كرێت.
هێشتا نرخی نه‌وت به‌رزه و گرنگترین هۆكاریش له به‌رز هێشتنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ جه‌نگی ئۆكراینا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وایكردووه ئاستی خستنه‌ڕووی نه‌وت كه‌م ببێته‌وه و ئۆپیكیش نه‌یتوانیوه یان حه‌زی نه‌كردووه ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، له دۆخێكیشدا كه خستنه‌ڕوو له خوارووی داخوازی بێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی ئۆكراینا ده‌ستی پێ كردووه، به‌گشتی نرخی نه‌وت هه‌ر له سه‌رووی 100 دۆلار فرۆشراوه و ئه‌گه‌ر هه‌ندێك جار بۆ خوارووی 100 دۆلار دابه‌زیبێت، خێرا گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌رووی 100 دۆلار و ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌ك تا نزیكه‌ی 140 دۆلاریش هه‌ڵكشا. رووسیا به یه‌كێك له دابینكه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و گاز له دنیادا هه‌ژمار ده‌كرێت، بۆیه ئه‌و سزایانه‌ی خراوه‌ته سه‌ری وایكردووه، قه‌باره‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا به‌راورد به قه‌باره‌ی داخوازی، كه‌م بكات و نرخی نه‌وتیش به نرخێكی به‌رز بفرۆشرێت.