گەشتەکەی شازادە محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە میسر و ئوردنی گرتەوە و لە تورکیا کۆتایی پێ دێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 22ى حوزهیران، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی
سعوودیە گەشتە ههرێمیهكهى لەڕێی سێیەم وێستگەی خۆیەوە کە تورکیایە کۆتایی پێ دەهێنێت، بڕیاره كهمێكى تر بگاتە ئەوێ بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئهو وڵاته.
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەم شازادەی جێنشینی سعوودیە لە ئوردن بەرەو تورکیا بەڕێکەوت، لهوێشهوه شازادە محەمەد بن سەلمان لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنكەرەی پایتەخت، کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆک كۆمارى توركیا ئەنجام دەدات کە مامەڵە لەگەڵ مهلهفه سیاسی و ئابوورییەکان دەکات و پێشبینی دەکرێت ئەم سەردانە فەرمییە شاهیدی واژووکردنی ڕێککەوتنەکانیش بێت لە بوارە جیاجیاکاندا.
دیدارهكه كارنامەی سەرەكی گفتوگۆكان بابهته ئابوورییهكان دهبێت، تیێدا باس لەو هەنگاوانە دهكرێت كە دەبێت بگیرێتەبەر بۆ زیادكردنی هاریكاری نێوان ڕیاز و ئەنكەرە لە بوارە جیاجیاكان لە بازرگانییەوە تا گەشتوگوزار، هەروەها لە تەندروستییەوە تا پیشەسازی و بەرگریش. لهگهڵ ئهوانهیش بڕیارە لەم سەردانەدا چەند ڕێككەوتنێك لە نێوان توركیا و سعوودیە واژوو بكرێت.
شایانى باسه ئهردۆغان له مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو سهردانی سعوودیهی کرد، به ئامانجی پێشخستنی پێوهندییه دوو قۆڵییهکانی نێوان ههردوو زلهێزی ناوچهکه. له ههمان كاتدا شازادەی جێنشینی سعوودیە ئێوارەی ڕۆژى دووشەم 20ى حوزهیران، گەشتەکەی دەست پێ کرد کە میسر و ئوردنى لەخۆگرت و بە تورکیا کۆتایی دێت.