ئەمڕۆ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعوودیە و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشكى سەرۆکایەتی لە ئەنكەرە کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵییان ئەنجام دا.
دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 22ى حوزه‌یران، شازادە محەمەد بن سەلمان گەیشتە پایتەختی تورکیا، کە سێیەم وێستگەی گەشتە فەرمییە هەرێمییەکەی بوو لە ناوچەکەدا، کە لە میسر و ئوردن دەستی پێ کرد، لەوێ لەگەڵ گەیشتنی بە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنكەرە، ئەردۆغان سه‌رۆكى توركیا به مەراسیمی شایسته و وه‌ك دۆستێك پێشوازی فەرمی بۆ شازاده ساز کرد.
میدیاكانى توركیا به‌تایبه‌ت و سعوودیه به گشتى ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به شكۆوه باسى باشتربوونى ئه‌و پێوه‌ندییه و نزیكبوونه‌وه‌ى سعوودیه له توركیا ده‌كه‌ن چوونكه پێیان وایه سعوودیه له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه له وڵاته‌كه‌یان ئابووریشیان ده‌توانێت باشتر بكات.
هاوكات له‌دواى سه‌ردانه‌ى ئه‌ردۆغان له مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوو كه سه‌ردانی سعوودیه‌ی کرد، به ئامانجی پێشخستنی پێوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوان هه‌ردوو زلهێزی ناوچه‌که. ڕاسته‌وخۆ سعوودیه بۆ حاجیانى ئه‌مساڵ شوێنى تایبه‌تیان بۆ كۆنتڕۆڵى پاسه‌پۆرتى توركى دانا و كارمه‌نده‌كانیش به توركى قسه‌یان ده‌كرد و پێشوازیان له حاجییه توركه‌كه‌نا ده‌كرد ئه‌مه‌یش له ناو توركیا ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى دروست كرد.