له به‌یانییه‌وه چوونى هاووڵاتییان بۆ شارى مووسڵ زۆر ئه‌سته‌م بووه و بازگه‌كانى ئه‌و پارێزگایه به شێوه‌یه‌كى توند مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئۆتۆمبێڵانه ده‌كه‌ن كه له هه‌ولێره‌وه دێن سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ته‌ناهییه‌كانیش زانیارى له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرا ده‌كات.
كه‌مێك پێش ئێسته "وشه" بۆ به‌دواداچوونى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه گوایه ناهێڵدرێت هاووڵاتییانى كوردستان به ئۆتۆمبێڵى تایبه‌تى خۆیان سه‌ردانى مووسڵ بكه‌ن پێوه‌ندى به به‌رپرسانى شاره‌كه‌وه كرد، ئه‌وانیش ڕایان گه‌یاند، "له‌وباره‌یه‌وه ناتوانن هیچ لێدوانێك بده‌ن و زانیاری‌یان نییه."
لاى خۆیه‌وه به‌رپرسێك له بازگه‌ى یه‌كه‌مى مووسڵ به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ به فه‌رمانى پارێزگاى شاره‌كه ڕێ نادرێت هیچ ئۆتۆمبێڵێكى ژماره هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى بێته ناو مووسڵه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ساڵیانهى ئۆتۆمبێڵه‌كه به‌ناوى شۆفێره‌كه‌وه نه‌بێت یان بریكارنامه‌ى نه‌بێت".
ڕوونى كرده‌وه، "ئه‌و ڕێكرانه ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه ڕێگرى بكرێت له‌وه‌ى به‌نزین به هاووڵاتییانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه بدرێت و ئۆتۆمبێڵى شاره‌كانى تر سوود مه‌ند نه‌بن له‌و به‌نزینه هه‌رزانه‌ى كه له شاره‌كه هه‌یه، چوونكه ئه‌و بڕه‌ى هه‌یه ته‌نیا بۆ خه‌ڵكى مووسڵه".
لاى خۆیه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانى عێراق له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، شێروان جه‌مال ئاغا دۆبهردانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "هیچ بەرپرسێک مافی ئەوەی نییە ڕێگری بکات لە هاتنی ئۆتۆمبێڵ بۆ ناو شارى مووسڵ، بە پێچەوانەشەوە، هەرکەسێک بریكارنامه‌ى یاسایی بۆ ئۆتۆمبێڵەکە هەبێت ده‌توانێت به ئاسانى بچێته ناو شاره‌كه، لێپرسینەوەیش لەو کەسانە دەکەین کە ئەم بڕیارە ناڕەوا و هەڕەمەکییە و بێ بیرکردنەوەیان داوە".
ئاماژه‌ى دا، "زۆرێک لە خەڵکی نەینەوا بریكارنامه‌ى یاسایی‌یان هەیە، زۆربەی خەڵکی ناوچەکەیش ئۆتۆمبێڵیان بە ناوەکانیانەوە هەیە، قوربانییەکەیش ته‌نیا کوڕی مووسڵە. بۆیه ده‌بێت وریا بین بڕیارى چۆن ده‌ده‌ین".
له دره‌نگانى شه‌وى ڕابردووه‌وه له‌لایه‌ن پارێزگاى مووسڵ و به‌رپرسانى ته‌ناهى شاره‌كه‌وه بڕیارى ئه‌وه دراوه ئاسته‌نگى بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمبێڵى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت ئه‌مه‌یش به بیانووى ڕێگرى له سوودمه‌ندبوونى ئه‌و شۆفێرانه كه به‌نزین له بهنزینخانهكانى شاره‌كه پڕ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه هیچ ڕاستییه‌كى نییه چوونكه پێدانى به‌نزین له عێراق به كۆبۆنه.