دوای ئه‌وه‌ی "وشه" راپۆرتێكی له‌باره‌ی له‌شفرۆشه‌كانی كه‌ركووك بڵاو كرده‌وه، ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئه‌و شاره ده‌ستیان له هه‌ڵمه‌تێكی گرتن كرد و گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووكیش ده‌ڵێ، به‌هۆی راپۆرته‌كه‌ی "وشه" به‌دواداچوونیان كردووه.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، ستافی "وشه" له كه‌ركووك، راپۆرتێكی بنكۆڵكاریان له‌باره‌ی له‌شفرۆشه‌كانی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه. راپۆرته‌كه به نهێنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و له‌شفرۆشانه‌ی ئاشكرا كردبوو كه به بڕێك پاره له‌گه‌ڵ چه‌ندان كه‌س دێن و ده‌ڕۆن و له به‌یانییه‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه‌سێك سڵاویان لێ بكات.
ئه‌و له‌شفرۆشانه مانه‌وه‌یان له شه‌قام دیمه‌نێكی ناشازی به كه‌ركووك به خشیوه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 26ی حوزه‌یران، عامر نووری گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، به "وشه"ی گوت، دوای ئه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی زۆر هاتووه‌ته پۆلیس و "وشه" راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌و له‌شفرۆشانه بڵاو كرده‌وه، به بڕیاری دادوه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی گرتن ده‌ستی پێ كرد.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌و له‌شفرۆشانه مانه‌وه‌یان له شه‌قام دیمه‌نێكی ناشازی به كه‌ركووك به خشیوه، بۆیه بڕیار دراوه هه‌ڵمه‌تی گرتنی ئه‌و له‌شفرۆشانه به‌رده‌وام بێت.
گوته‌بێژی پۆلیس باسی له‌وه كرد كه ئه‌و له‌شفرۆشانه‌ی له كه‌ركووك هه‌ن، زۆربه‌یانی خه‌ڵكی ناو شاره‌كه نین و زۆربه‌یشیان ناسنامه‌یان نییه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس دووپاتی كرده‌وه كه راپۆرته‌كه‌ی "وشه" كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی گرتنی له‌شفرۆشه‌كان و "به ئه‌ركێكی گرنگی ده‌زانین كه پۆلیستان له‌وه ئاگه‌دار كرده‌وه".
له ماوه‌ی رابردوو له كه‌ركووك، چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی گرتنی سواڵكه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌چووبوو، به‌ڵام كه‌مجار ئه‌وانه ئاشكرا كرابوون كه به‌هۆی سواڵهوه كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن.