له رێوڕه‌سمێكی شایسته‌دا، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر چله‌ی ماته‌مینی كه‌سایه‌تی وه‌رزشیی ناودار و سكرتێری یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان "سه‌لام حوسێن" به‌ڕێوه چوو.
له بۆنه‌كه‌دا، كه له هۆڵی كۆلیژی ئیشق و نیلۆڤه‌ر به‌ڕێوه‌چوو، پارێزگاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی كوردستان و جێگره‌كه‌ی و ئه‌میندار، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێ و جێگره‌كه‌ی، به‌شێكی ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه، ده‌یان كه‌سایه‌تی وه‌رزشی كوردستان له شاره جیاجیاكانی كوردستان، هه‌روه‌ها كه‌سوكار و خانه‌واده و دۆست و هاوڕێیانی مامۆستا سه‌لام و ژماره‌یه‌كی زۆر له وه‌رزشوانان به‌شداربوون.
سه‌لام حوسێن، كه ساڵانێكی زۆر له پۆست و كاری جیاوازدا خزمه‌تی وه‌رزشی كوردستانی كرد، چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.
فۆتۆ: ئه‌رده‌لان هه‌ولێری.