بزوێنه‌ری هه‌ر ئۆتۆمبێلێك كه دروست ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك ڕێكده‌خرێت كه به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمی نزمی دیاریكراو و پله‌ی گه‌رمی به‌رزی دیاریكراو بگرێت، جاری واهه‌یه له هه‌ندێك ناوچه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌ی نائاسایی به‌رز ده‌بنه‌وه كه ڕه‌نگه كێشه بۆ بزوێنه‌ری هه‌ندێك له ئۆتۆمبێله‌كان دروست بكات و پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ره‌كان به‌رز بكاته‌وه، له‌م حاڵه‌ته‌دا شاره‌زایه‌ك هۆشیاریی ده‌دات كه چی بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه ئاراس ئه‌حمه‌د شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه دانیشتووی ناوچه گه‌رمه‌كانن، ڕه‌نگه زیاتر تووشی ئه‌م جۆره كێشه‌یه ببن، به‌تایبه‌تی له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كه له‌ژێر كاریگه‌ریی پاڵه‌په‌ستۆ و پله‌یه‌كی گه‌رمی به‌رزدان، به‌جۆرێك ڕه‌نگه سه‌رووی 50 پله بێت، بۆیه پێویسته له‌سه‌ریان له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان، به‌زوویی له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاره‌یه‌ك بن بۆ ئه‌وه‌ی زیان به بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كانیان نه‌گات، بۆیه پشت به‌م ڕێنوێنییانه ببه‌سته:
ئەمەش چەند ڕێنوێنییەکی گرنگە بۆ كاتی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بزوێنەر
یه‌كه‌م: له‌كاتی لێخوڕینی خێرا، پێ له‌سه‌ر به‌نزین هه‌ڵبگره تا خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت داده‌به‌زێ بۆ خوار 80 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
دووه‌م: له سیستمی ''ساردكه‌ره‌وه و گه‌رمكه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل'' هه‌وای گه‌رمی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه تا هه‌وای گه‌رمی ناو بزوێنه‌ره‌كه راكێشرێته ده‌ره‌وه.
سێیه‌م: قوفڵی بۆنیتی سه‌ر بزوێنه‌ره‌كه بترازێنه تا هه‌وای زیاتر به‌ر بزوێنه‌ره‌ك بكه‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ینه‌كه‌ی زۆره و به‌خێراییه‌كی زۆر لێده‌خوڕیی ئه‌م كاره مه‌كه.
چواره‌م: بزوێنه‌ره‌كه مه‌كوژێنه‌ره‌وه، هه‌وڵ بده كه‌مێك ئاو بكه‌یت به رادێته‌ره‌كه‌دا تا پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌ی ناوی دابه‌زێنێت كه ده‌یبات بۆ بزوێنه‌ره‌كه.
پێنجه‌م: ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی دابه‌زی، ئه‌وا به‌رده‌وام به تا ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا بیكوژێنه‌وه و هه‌وڵی په‌یداكردنی كه‌سێكی شاره‌زا بده تا هاوكاریت بكات.
هۆشداری ئه‌وه‌یشی داوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر حه‌ماوه هه‌ستا، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت نه‌كوژێنیته‌وه تا به ئاو ساردی ده‌كه‌یته‌وه، یانیش پێوه‌ندی بكه به كه‌سی شاره‌زاوه تا پێت بڵێ چی بكه‌یت له‌و حاڵه‌ته‌دا، پله‌ی گه‌رمی دنیا به گشتی گه‌رمه و پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ت لێ بخوڕیت، نه‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی بزوێنه‌ر.