شاره‌زایه‌كی ئایتی رای ده‌گه‌یه‌نێت، ماوه‌یه‌كه نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ژماره ته‌له‌فۆنانه دێت كه له عێراقدا كاران. روونی ده‌كاته‌وه مه‌ترسیی ئه‌و نامه‌یه چییه ئه‌گه‌ر به‌دوای ئه‌و لینكه‌دا بڕۆی كه نێراوه.
ڕۆژانه نامه‌ی زۆر بۆ ژماره مۆبایلی هه‌ر یه‌كێك دێت، به‌شێك له‌و نامانه فه‌رامۆش ده‌كرێن و به‌شێكی تریش هاووڵاتییان به دوایدا ده‌ڕۆن، چونكه ته‌واوی ئه‌و نامانه به مه‌به‌ستێكی دیار نێراون، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی پێوه‌ندی به كۆمپانیای گه‌یاندن نییه و باسی به‌ده‌سهێنانی خه‌ڵات و پاره ده‌كات.
له‌باری ئه‌و نامه‌ی كه "وشه" وێنه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، عه‌لی جاف شاره‌زای ئایتی، بۆ "وشه" گوتی، به‌كارهێنه‌رانی ژماره مۆبایل له عێراق نامه‌یه‌كی نوێیان بۆ دێت گوایه چه‌ند ملیۆن دۆلارێكیان بردووه‌ته‌وه.
له عێراقدا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و كێشه‌یه بوون ژن و كچن
"له ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌دا لینكێك هه‌یه و داوا ده‌كات سه‌ردانی ئه‌و ژماره بانكییه بكه‌ی تا ببیته براوه‌ی ئه‌و پاره‌یه، پێشتر وا بڵاو ده‌كرایه‌وه كه ئه‌وه بانگه‌شه‌یه‌كی بازرگانییه، به‌ڵام زۆر مه‌ترسیداره" جاف وای گوت.
مه‌ترسییه‌كه‌ی خسته‌ڕوو گوتی، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ هات، پێویسته فه‌رامۆشی بكات نه‌ك به دوای نامه‌كه‌دا هه‌نگاو بنێت و سه‌ردانی ئه‌و وێب سایته بكات كه له نامه‌كه‌دا دراوه، چونكه هه‌ركاتێك داخلی سایته‌كه بووی، داوای پاسۆرد و ناوت لێ ده‌كات و له‌و كاته‌دا ده‌توانن بێننه ناو مۆبایله‌كه‌ت، ته‌واوی ڤیدیۆ و وێنه‌كانیان ده‌ست بكه‌وێ كه دواتر ئه‌و سایته به مه‌به‌ستی خۆی به‌كار ده‌هێنێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی ئایتی ده‌ڵێ، له عێراقدا زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی تووشی ئه‌و كێشه‌یه بوون ژن و كچن، چونكه به دوای لینكهكهدا رۆیشتن. دووپاتیش ده‌كاته‌وه كه چه‌ندان حاڵه‌ت له عێراقدا رووی داوه.
وه‌ك ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ژماره مۆبایلی عێراقی ده‌كات كه له‌و جۆره نامه‌یه فه‌رامۆش بكه‌ن و راسته‌وخۆ له‌ناو مۆبایله‌كانیاندا بیسڕنه‌وه.