وریایی دەدرێت.. پەتایەكی نوێ سەرهەڵدەدات

:: PM:08:54:27/06/2022 ‌

شارەزایانی تەندروستی لە بەریتانیا ئاماژە دەكەن كە ئەگەری سەرهەڵدانی پەتایەكی نوێ هەیە و بە پیتی "X"، ئاماژەیان بۆ كردووە، داوایشیان كردووە رێوشوێنەكانی رووبەڕووبوونەوەی توند بكرێت.

وەك لە رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانیدا هاتووە، لە ماوەی دوایی شوێنەواری ڤایرۆسی نەخۆشی ئیفیجی منداڵ لە ئاوەڕۆی چەند ناوچەیەكی لەندەن دۆزرایەوە، ئەوەیش بۆ یەكەمجار لە ماوەی 40 ساڵدا، بۆیە شارەزایان وریاییان لە ئەگەری روودانی شتێكی لەوبارە لە داهاتوودا.
ڤایرۆسی ئیفیجی منداڵ لە ئاوەڕۆی چەند ناوچەیەكی لەندەن دۆزرایەوە
لە ماوەی ساڵانی دوایی چەندان جۆر ڤایرۆس لە دنیا سەریان هەڵدا، دیارترینیان كۆرۆنا و بەر لەویش ئینفلەوەنزای باڵندە و بەراز و هاری مانگا و تای لاسا و تای قرم و ئاوڵەی مەیموون، كە بەم دواییە هەزارن كەس تووشی بوونە و خەریكە رێكخراوی تەندروستی جیهانی دەیخاتە نەخۆشییەكانی مایەی نیگەرانین، ئەوەیش بەهۆی دۆزینەوەی بازدانی بۆماوەیی تیایدا.

پۆڵ هانتەر، مامۆستا لە زانكۆی ئیست ئەنگلیا بە رۆژنامەكەی راگەیاندووە، ئەگەری هەیە كەسانی سەردانی وڵاتانی تر دەكەن و دەگەڕێنەوە، گوازەرەوەی ئەو نەخۆشیانە بن، بۆیە پێویستمان بە ئاگەداربوون هەیە بۆ بەهێزكردنی ئامادەسازییەكان و سیستمی چاودێری، چونكە كۆرۆنایش سەرەتا بەو شێوەیە مەترسیدار نەبوو. 

لای خۆیەوە مارك وۆڵهاوس، زانای نەخۆشییە گوزاراوەكان گوتی، ئێستە تەنیا ناو بۆ ئەو پەتایەی لە بەریتانیا یان لە هەر شوێنێكی تر هەیە "chatter"ە، ئەو ناوە لە بواری رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بۆ وەسفكردنی رووداوە بچووكەكان بەكاردێت كە ئاماژە بۆ روودانی شتی گەورەتر دەكەن، ئەوەیش لەسەر نەخۆشییە گوازراوەكان جێبەجێ دەبێت.  



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل