چه‌ند شه‌وێكه نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای شارۆكه‌ی پێنجوێن، كه‌شێكی زستانه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه كه‌متر پشت به به‌كارهێنانی ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كان ده‌به‌سترێت .
به‌هادین حه‌سه‌ن به‌رپرسی هۆبه‌ی كه‌شناسی له پێنجوێن، به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌راورد به زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تیش سنووری پارێزگای سلێمانی، به‌رزترین و نزمترین پله‌كانی گه‌رمای رۆژ و شه‌وی شارۆكه‌ی پێنجوێن، جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه.
جیاوازییه‌كه به جۆرێكه، زۆرجار له‌گه‌ڵ شوێن و شار و ناوچه‌كانی تری هه‌رێم، له نێوان 10 تا 15 پله‌ی سیلیزیدایه
ئه‌و گوتی، جیاوازییه‌كه به جۆرێكه، زۆرجار له‌گه‌ڵ شوێن و شار و ناوچه‌كانی تری هه‌رێم، له نێوان 10 تا 15 پله‌ی سیلیزیدایه و به‌هۆی بوونی رووبه‌رێكی زۆری سه‌وزایی و دارستانی چڕ و خۆڕسكی سروشتی كه‌شوهه‌وای وه‌رزی هاوینی، جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری وه‌ك سلێمانی و كه‌ركووك و گه‌رمیان پێوه دیاره.
وه‌ك زیاتر خستیه ڕوو، له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دوو شه‌وه‌ی رابردوودا، پله‌ی گه‌رمای پێنجوێن گه‌یشتووه‌ته 12 پله‌ی سیلیزی، ئه‌وه‌ش هۆكاری ساردبوونی كه‌شوهه‌وای شه‌وان بووه و نه‌توانراوه له‌و كاتانه سپلیت و ئامێره فێنككه‌ره‌وه‌كانی دابگیرێسێنرێن.
به‌رپرسی كه‌شناسیی پێنجوێن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای رۆژ له‌مساڵدا تا ئێسته له رۆژه زۆر گه‌رمه‌كاندا، بریتی بووه له 38 پله و نزمترینیش گه‌یشتووه‌ته 12 پله.
شارۆكه‌ی پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه كوێستانی و سنوورییه‌كانی باشووی كوردستان و ده‌كه‌وێته دووری 96 كیلۆمه‌تری شاری سلێمانی، هاوسنووره له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی