ئاژانسی بلۆمبێرگی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی دروستكردنی ناتۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاتانی ڕۆژئاوا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی سه‌ردانی بایدن و دیداری لووتكه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر باسی لێوه ده‌كرێ، به‌ڵام ئاژانسه‌كه نه‌یشاردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و بیرۆكه‌یه له بنه‌ڕه‌ته‌وه شكستخواردووه و هیچ به‌ها و بایه‌خ و سوودێكی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه لێ ناكه‌وته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه هه‌فته‌ی ڕابردوو شا عه‌بدوڵای دووه‌می پاشای ئوردن دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئوردن پشتیوانی بیرۆكه‌ی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی به‌رگری و سه‌ربازی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" ده‌كات. ئه‌م قسانه‌ی پاشای ئوردن له‌میانه‌ی دیدارێكی هات كه له تۆڕی سی ئێن بی سی بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته ڕوو، دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی سه‌ربازی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه هاوشێوه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ، پێویستی به‌وه‌یه كه ئامانجی زۆر ڕوونی هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه كێشه و گرژی بۆ هه‌مووان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌ك ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه‌كه باسی لێوه‌كردووه، كه ئه‌و بیرۆكه‌یه نوێ نییه، به‌ڵام ته‌نیا له‌سه‌ر زاره‌كییه و له واقیع هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی بۆ نه‌نراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا پێشوازییان له هه‌نگاوێكی له‌مجۆره كرد و پشتیوانیشی لێ ده‌كه‌ن. ئێسته‌یش له‌گه‌ڵ سه‌ردانی جۆ بایدنی سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سعوودیه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئه‌و بیرۆكه‌یه دووباره بخرێته‌وه به‌رباس، به سه‌ركه‌وتنی هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه‌یش له نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به ئامانجی وه‌ستانه‌وه دژی ده‌سته‌وه‌ردان و گرژی و توندوتیژییه به‌رده‌وامه‌كان كه ئێران له وڵاتانی ناوچه‌كه دروستی ده‌كات، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ده‌بێت، بۆ جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، چونكه به‌رده‌وام ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌گیرێت، كه زۆر نه‌رمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تاران به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه وه‌ستاوه‌ته‌وه و تواناكانی بۆ زیانگه‌یاندن به ئه‌مه‌ریكییه‌كان و پرۆژه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه به ته‌واوی خستووه‌ته‌گه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و باسكردنی وڵاتانی ناوچه‌كه‌یش له هه‌نگاوێكی له‌مجۆره، به‌ڵام بلۆمبێرگ به‌دیهێنانی ئه‌مه به قورس و مه‌حاڵ ده‌زانێت و ئه‌وه‌ی خستووه‌ته ڕوو، كه بیرۆكه‌كه به ته‌واوی شكستخواردووه و به‌ها و سوودێكی ئه‌وتۆیشی لێ ناكه‌وێته‌وه، چونكه وڵاتانی ناوچه‌كه زۆر قورسه بتوانن پێناسه‌ی پاراستنی ئاسایش و به‌رگری هاوبه‌ش له نێوان خۆیان دابڕێژن، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان به‌رگری و ئاسایشی هاوبه‌شییان نییه، تا هاوپه‌یمانییه‌كی له‌مجۆره‌ی له‌سه‌ر بنیات بنێن.
زۆرێك له وڵاتانی ناوچه‌كه سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتیان فه‌رمانڕه‌وایی و پاشایه‌تییه‌وه و له باوانه‌وه بۆ كوڕ ده‌مێنێته‌وه، كه‌واته سوپای وڵاتانی ناوچه‌كه بۆ ئامانجێك دروستكراون، كه پارێزگاری له ڕژێمی سیاسی و سیسته‌می پاشایه‌تی بكه‌ن، نه‌ك له خاك و خه‌ڵكه‌كه، كه ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، كاتێك سوپای چه‌ند وڵاتێك به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستینه‌وه، كه هه‌ریه‌كه‌یان وه‌لائی بۆ پاشا و میر و به‌رپرسانی باڵای وڵاته‌كه‌یان هه‌یه.
به‌مشێوه‌یه ناتوانرێ كۆده‌نگی وهه‌ماهه‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی له نێوان وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوونی هه‌بێت، جیا له‌وه‌یش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ناوچه‌كه ناكۆكی و گرفتی ناوخۆیی گه‌وره‌یان هه‌یه، له ته‌ك هه‌موو ئه‌مانه‌یش ئه‌زموونی پێشوومان هه‌یه و پێشتر كۆمكاری عه‌ره‌بی له 2015 داوای له سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد، كه سوپای هاوبه‌ش بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر پێكبهێنن، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌و داوا و پشنیازه‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی وه‌كو خۆی ماوه‌ته‌وه وهیچ یه‌كێك له وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌نگاویان بۆ گۆڕینی ئه‌م خه‌ونه بۆ ڕاستی نه‌ناوه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی بایدنیش ناتوانێ ده‌رئه‌نجامێكی له‌مجۆره‌ی لێ بكه‌وێته‌وه و كۆتایی به دۆخه‌كه بهێنرێت.
هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و بیرۆكه‌یه به فه‌رمی له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه خراوه‌ته ڕوو، ئێسته‌یش هێنانه‌دی كارێكی قورس و ئه‌سته‌مه، به‌ڵام له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئێسته هه‌ن به به‌راورد به‌و كاتانه‌ی پێشوو كه ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی تێدا خراوه‌ته ڕوو، تا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، جیاوازییه‌كی زۆر و ته‌واوی هه‌یه، چونكه له‌و كاته به‌شێك له وڵاتانی ناوچه‌كه پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی نه‌كردبووه‌وه، ئێرانیش به‌مشێوه‌یه به چڕی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ گه‌یشتن به بۆمبی ئه‌تۆمی یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش دوو فاكته‌ری نوێن، كه وا له سه‌رۆكی وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر بیر بكه‌نه‌وه و هه‌نگاوێكی له‌م چه‌شنه گرنگ و ستراتیجی بهاوێژن، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌مه یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه و نازانرێ كه چۆن له‌سه‌ر ئامانج و ستراتیجه‌كانی ئه‌و هاویه‌پمانیییه هه‌مووان ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن و كێشه‌كان بێ توندوتیژی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.