له پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كه‌سێك دوای كوشتنی ژنه‌كه‌ی و خوشكی ژنه‌كه‌ی و برینداركردنی خه‌سووی، خۆیشی كوشت.
كه‌ره‌م حه‌سه‌نی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ده‌ڕه‌شار له پارێزگای ئیلام رای گه‌یاندووه، تاوانه‌كه به چه‌كی گه‌رم كراوه و دوای رووداوه‌كه، تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و وێڕای گواستنه‌وه‌ی قوربانیان بۆ نه‌خۆشخانه و پزیشكی دادوه‌ری، لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه زاواكه دوای كوشتنی ژنه‌كه‌ی و خوشكی ژنه‌كه‌ی و برینداركردنی خه‌سووی، چه‌ند فیشه‌كێكی به خۆی ناوه و خۆیشی كوشتووه.
له رێی یاساوه كێشه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی
ئیرنا، پۆلیس داوای له خه‌ڵك كردووه رێ نه‌ده‌ن كێشه خێزانییه‌كان بگاته ئاستی تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون و شه‌ڕی خێزانی، هه‌وڵ بدرێ له رێی یاساوه كێشه‌كان یه‌كلا بكه‌نه‌وه.
جێی باسه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان زیادی كردووه، توێژه‌رانی كۆمه‌ڵایه‌تی هۆكاره‌كان بۆ كێشه‌ی خێزانی له‌لایه‌ك و ناله‌باریی دۆخی ئابووری له‌لایه‌كی تر ده‌گه‌ڕێننه‌وه.