ئه‌وروپا به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو پشتی به گازی رووسیا ده‌به‌ست، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی هه‌نارده‌ی گاز له رووسیاوه، ئه‌مه‌ریكا رۆڵی زیاتری گێڕاوه و به یه‌كه‌م هه‌نارده‌كاری گاز بۆ ئه‌وروپا دێت.
فاتیح بیرۆل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه له تویتێكدا رای گه‌یاند، هه‌نارده‌ی گاز له رووسیاوه بۆ ئه‌وروپا كه‌می كردووه، بۆ یه‌كه‌م جاریشه هه‌نارده‌ی گاز له ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئه‌وروپا پێشی رووسیا كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه، كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی گازی رووسیا ده‌ریده‌خات، ئه‌وروپا ده‌بێت بۆ دابینكردنی ئه‌و پێداویستییه هه‌وڵی زیاتر بدات و له زستانی داهاتوو رێ نه‌دات هیچ كێشه‌یه‌كی بۆ بێته كایه‌وه.
پێش سزاكانی رۆژئاوا، رووسیا ساڵانه 150 ملیار مه‌تر سێجا گازی سروشتی له رێی لووله و 14 تا 18 ملیار مه‌تری سێجا له گازی شلیشی هه‌نارده‌ی ئه‌وروپا ده‌كرد، كه هاوتا بوو له‌گه‌ڵ 40%ی پێداویستی ئه‌وروپا به گاز.
وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به كارتی رووسیا دژی رۆژئاوا هه‌ژمار كردووه.
به‌گوێره‌ی
رادیۆ فه‌ردا، له ماوه‌ی رابردوودا رووسیا هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ ئه‌وروپای كه‌م كردووه، بۆ هه‌ندێكیش به ته‌واوی وه‌ستاندوویه‌تی و وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌و هه‌نگاوه‌یان به كارتی رووسیا دژی رۆژئاوا هه‌ژمار كردووه.
به‌كارهێنانی گازی ئه‌وروپا له زستاندا دوو هێنده‌ی به‌كارهێنانی گازه له وه‌رزی هاویندا، یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به‌ر له هاتنی زستان، سه‌رجه‌م كۆگه‌كانی به رێژه‌ی 90% پڕ بكات، به‌ڵام دابه‌زینی هه‌نارده‌ی گاز له رووسیا، نه‌هێشتووه ئه‌و ئامانجه به‌دی بێت.
ساڵی رابردوو ئه‌مه‌ریكا 6.6%ی پێداویستی ئه‌وروپا به گازی دابین كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ هه‌نارده‌كه‌ی سه‌رووی ئه‌و قهبارهیهیه كه رووسیا هه‌نارده‌ی ده‌كات.