سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆ بووه‌وه، بارودۆخی سیاسیی عێراق و دواین هه‌نگاو و گۆڕانكارییه‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی باره‌گای بارزانی، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان به هه‌ڵبژاردنی ئۆكتۆبه‌ری 2021ـی عێراق و ئه‌نجامه‌كانی، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ھه‌موو پێداگری و ھه‌وڵی پارتی له پرۆسه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وه بووه كه ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كان خزمه‌تی سه‌قامگیری و گوزه‌رانی ھاووڵاتییان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان بكات.
پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان
سه‌رۆك بارزانی ئه‌وه‌یشی دووپات كرده‌وه، گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان و هاوكێشه‌كان هه‌ر چۆنێك بن، ئێمه خاوه‌نی دۆزێكی ڕه‌واین و پێمان وایه كه ده‌بێ گرفته‌كان له ڕێی پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و ڕه‌چاوكردنی هه‌رسێ پڕه‌نسیپی شه‌راكه‌ت و ته‌وافوق و ته‌وازن چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌م پره‌نسیپانه ده‌بێ له‌سه‌ر كاری حكوومه‌تی داهاتوو و ھه‌موو فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ڕه‌نگ بداته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه پارتی له‌گه‌ڵ ناكۆكی و قووڵبوونی ته‌نگژه‌كان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌لایه‌وه گرنگه پاراستنی مافه ده‌ستوورییه‌كان و كه‌رامه‌تی هاووڵاتییانه.
هه‌ر له‌و دانیشتنه‌دا سه‌رۆك بارزانی له پێناو باشتربوونی ئه‌رك و كاری نوێنه‌رانی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئامۆژگاری و به‌رچاوڕوونی پێویستی خسته‌ڕوو، دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه كه پێویسته ئه‌ندامانی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خۆیان به خزمه‌تكاری ھاووڵاتییان و ده‌نگده‌ران و خۆیان به به‌رگریكاری مافه‌كانی خه‌ڵك بزانن و كرداریان زیاتر بێ له قسه‌كردن.