خولی تۆپی پێی ئیتالیا، ماریا سۆل فێرێری کاپۆتی راسپارد بۆ ناوبژیوانیكردنی یارییەکانی وەرزی 2022-2023 و بووە یەکەم خانم لە مێژووی خوله‌كه‌دا ئه‌م کارە بکات.
فێرێری کاپۆتی، تەمەن 31 ساڵ، ساڵی رابردوو بووە یەکەم خانم کە ناوبژیوانی یاریی یانه‌یه‌كی پله یه‌كی ئیتالیا بكات، كاتێك له جامی ئیتالیا ناوبژیوانی یاریی کالیاری به‌رانبه‌ر سیتادێلا بوو.
بۆ یەکەمجاریش وەرزی داهاتوو وه‌ك ناوبژیوان به‌شداریی به‌ڕێوه‌بردنی خولی ئیتالیا ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ناوی له لیستی فەرمیی ناوبژیوانانی خولەکەدا تۆمار كرا.
ئەلفریدۆ ترێنتالانگ، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی ئیتالیا دەڵێت: ساتێکی نایاب و گەورەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەستێکی دڵتەنگی لای هه‌ندێك كه‌س دروست ده‌كات، كه سەریان سووڕ دەمێنێت بە بوونی خانمێك لە لیستی ناوبژیوانهكاندا.
گوتیشی "هەڵبژاردنی ماریا سۆل بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم خانم، کە ناوبژیوانی یارییەکی سەرەکی بکات، دەبێتە مانشێتی رۆژنامەکان، ئه‌مه ساتێکی مێژووییە، بەڵام ئەم بەرزکردنەوەیە به شایستەیی خۆیه‌تی و وه‌ك پاداشتێك نییه".
فێرێری کاپۆتی، لە ساڵی 2007 پێوەندی بە کۆمەڵەی ناوبژیوانانەوە کردووە و لە خولە ناوچەییەکان کاری کردووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2015 دەست بە ناوبژیوانیی یارییەکانی پلە چواری ئیتالیا بكات.
هەنگاوی گرنگیشی لە ساڵی 2019 بوو، کاتێک ناوبژیوانی دوو یاریی کرد لە پاڵاوتنەکانی پاڵەوانیه‌تیی ئەوروپا بۆ خانمان، ساڵی دواتریش لە خولی پله سێ و هه‌روه‌ها ناوبژیوانی یارییەکی لە خولی پلە دووی نێوان سیتادێل و سپالی کرد، پێش ئەوەی لە جامی ئیتالیاش یاریی كالیاری و سیتادێلا به‌ڕێوه ببات.