وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دووپات له پاڵپشتی نرخی به‌نزین ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رایسپاردن كه نرخی به‌نزین كه‌م بكرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، ئێسته له هه‌رێمی كوردستان، رۆژانه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن لیتر به‌نزینی 690 دیناری له پاڵاوگه‌ی كار به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌یش له‌و بڕه نه‌وته‌یه كه وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان دابینی ده‌كات كه 25 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، نرخی ئه‌م به‌نزینه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان 1050 دیناره، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یداته چه‌ند كۆمپانیایه‌ك به نرخی 620 دینار بۆ هه‌ر لیترێك، ئه‌و كۆمپانیایانهیش ده‌یده‌نه به‌نزیخانه‌كان به نرخی 670 دینار و به‌نزینخانه‌كانیش به نرخی 690 دینار ده‌یده‌نه هاووڵاتییان، "واته پاڵپشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان بۆ هه‌ر لیترێك به‌نزین 430 دیناره و مانگانه ده‌كاته نزیكه‌ی نۆ ملیۆن دۆلار".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌باره‌ی به‌نزینی800 دیناریش زانیاریی داوه و ده‌ڵێ، رۆژانه دوو ملیۆن لیتر له‌و جۆره‌ی به‌نزین له‌لایه‌ن كۆمپانیای قه‌یوانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هه‌ر لیترێكیش له‌و به‌نزینه 750 دیناری بۆ كۆمپانیای ناوبراو تێده‌چێت و به نرخی 800 دینار ده‌درێته هاووڵاتییان، "پاڵپشتی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانیش بۆ هه‌ر لیترێك له‌م به‌نزینه 530 دیناره و مانگانه‌ش ده‌بێته 22 ملیۆن دۆلار".
به‌پێی ئاماری مانگی ئایار و حوزه‌یران، له رۆژێكدا نزیكه‌ی سێ ملیۆن لیتر به‌نزین دابین ده‌كرێت، به‌مه‌یش وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان مانگانه به بڕی 31 ملیۆن دۆلار پاڵپشتی له نرخی به‌نزین ده‌كات.
وردتر پاڵپشتییه‌كه‌ی حكوومه‌ت بۆ نرخی به‌نزین مانگانه به‌مشێوه‌یه:
به‌نزینی 690 دیناری: مانگانه نۆ ملیۆن دۆلار.
به‌نزینی 800 دیناری: مانگانه 22 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه پێشتر نرخی به‌نزین گه‌یشته هه‌زار و 300 دینار، به‌ڵام دواتر به راسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، نرخه‌كه‌ی دابه‌زێنرا و ئێسته‌یش ده‌ركه‌وتووه كه مانگانه بڕێكی زۆری پاره له‌سه‌ر حكوومه‌ت ده‌كه‌وێت.