به‌شێكی زۆر له‌و خه‌ڵكه‌ی كه به‌هۆی قه‌ڵه‌وییه ده‌ناڵێنن، بۆ دابه‌زینی كێشیان په‌نا بۆ گۆڕانكاری له خواردن ده‌بن، یان هه‌ندێك گیراوه‌ی جۆراوجۆر به‌كار ده‌هێنن كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی كێشیان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ ئاشكرا بووه كه هه‌ندێك خۆراك یان گیراوه‌ی سروشتی راسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زاندنی كێش هه‌یه كه ماڵپه‌ڕی "
لبنان24" هه‌ندێك گیراوه‌ی له‌وباره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
ئاوی زیره
كوپێك ئاو له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك زیره بكوڵێنه بۆ ماوه‌ی سێ بۆ چوار خولهك، دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌وێك، ئاوه‌كه له تۆوی زیره بپاڵێورێت و به‌یانیان بخورێته‌وه.
قاوه
قاوه‌یه‌كی ڕه‌ش به‌بێ زیادكردن دروست ده‌كرێت به تێكه‌ڵكردنی نیو كه‌وچكی چا له‌ناو كووپێك ئاوی گه‌رمدا. باشتر وایه له ڕۆژدا قاوه بخۆیته‌وه، كه به‌مشێوه‌یه خواردنه‌وه‌یه‌كی بێ كالۆرییه و وزه‌ی خێرا ده‌به‌خشێت هه‌روه‌ها به درێژایی ڕۆژ وزه‌به‌خشه.
سركه‌ی سێ‌و
یه‌ك كه‌وچك سركه‌ی سێ‌و له یه‌ك كووپ ئاوی گه‌رمدا تێكه‌ڵ بكه و بۆ چه‌ندان جار پێش نانی به‌یانی بیخۆره‌وه.
چای دارچینی
یه‌ك كووپ ئاو به دارچین كه درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ئینج بێت بكوڵێنه. بیپاڵاوه و بیخۆره‌وه له‌كاتێكدا گه‌رم ده‌بێت. هه‌روه‌ها ده‌توانیت كه‌وچكێك بیبه‌ری ڕه‌ش و چه‌ند دڵۆپێك لیمۆ بخه‌یته ناو خواردنه‌وه‌كه.
ئاوی لیمۆ
ئاوی لیمۆ به تایبه‌تمه‌ندی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ناسراوه، باشتر وایه به‌یانیان ئاوی لیمۆ به گه‌ده‌ی به‌تاڵ بخۆیته‌وه.
ئاوی زه‌نجه‌بیل
نزیكه‌ی پێنج سانتیم له ڕه‌گی زهنجهییل ببڕه. پاشان پارچه زهنجهبیلهكان بۆ ماوه‌ی چوار خولهك له‌ناو كوپێك ئاودا بكوڵێنه. ئاوی كوڵاوی پارچه زهنجهییلهكان بپاڵێوه و ڕۆژانه جارێك بیخۆره‌وه.
چای سه‌وز
له كۆتاییدا شاره‌زایان پێشنیاری خواردنه‌وه‌ی چای سه‌وز ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ند دڵۆپێك هه‌نگوین و لیمۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامێكی خێرا و چه‌ندان سوودی هه‌بێت.