ئوسامه بن لادن كه سه‌رۆكی قاعیده بوو له ئه‌فغانستان و له 2011دا له پاكستان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا، ئێسته عومه‌ر كه كوڕی ئه‌و تیرۆریسته جیهانییه‌یه، له فڕه‌نسا ده‌ژی و خه‌ریكی هونه‌ری شێوه‌كارییه، ئێسته‌یش پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی له پاریس كردووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به به‌شێك له ژیانی عومه‌ر داوه، وه‌ك خۆی گوتوویه‌تی، به‌هۆی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه خولیای كه‌وتووه‌ته سه‌ر هونه‌ری شێوه‌كاری، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه كه له فڕه‌نسا كه‌ره‌نتین راگه‌یه‌نرابوو، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی قۆستووه‌ته‌وه و فێری كێشانی تابلۆ بووه.
وه‌ك عومه‌ر بۆ پێگه‌كه گوتوویه‌تی، ئه‌وكاته‌ی كه‌ره‌نتین له فڕه‌نسا راگه‌یه‌نرا، هاوسه‌ره‌كه‌ی له ماڵدا خه‌ریكی كێشانی تابلۆی شێوه‌كاری بووه، ئه‌ویش به‌دیاریه‌وه بووه و هاوكاریی كردووه، تا وای لێ هات خولیای كه‌وته‌سه‌ر ئه‌و هونه‌ره. هاوكات ئه‌وه‌شی گوتووه كه له‌ڕێی یوتیوبه‌وه به‌دوای فێربوون به‌كێشانی تابلۆ گه‌ڕاوه و سوودی زۆری لێ بینیوه، بۆیه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی ببێته شێوه‌كار.
عومه‌ر گوتوویه‌تی ته‌مه‌نی ته‌نیا 10 ساڵ بووه كه سعوودیه‌یان به‌ره‌و ئه‌فغانستان جێهێشتووه
عومه‌ر گوتوویه‌تی ته‌مه‌نی ته‌نیا 10 ساڵ بووه كه سعوودیه‌یان به‌ره‌و ئه‌فغانستان جێهێشتووه، زۆربه‌ی ژیانی منداڵی هه‌ر له ناو شه‌ڕ و ته‌قینه‌وه بووه، دواتر له 2016دا به‌یه‌كجاری گه‌یشتووه‌ته فڕه‌نسا و له پاریس له گه‌ڕه‌كی نۆرماندی نیشته‌جێ بووه.
ئه‌و پێشانگه‌یه‌ی كه ئێسته له پاریس كردوویه‌تیه‌وه، زیاتر له 40 تابلۆ له خۆ ده‌گرێت، زۆربه‌ی تابلۆكانیشی به‌قه‌باره‌ی "60- 80 سانتیمه‌تر"ن. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ زۆربه‌ی تابلۆكانی كڕیاریان هه‌یه. زیاتر ره‌نگی سوور به‌كار دێنم كه ره‌نگی خوێن و چیاكانی ئه‌فغانستانه.
پێشانگهكهی عومه‌ر ئوسامه بن لادن، دوێنێ كرایه‌وه و بڕیاره تا یه‌ك مانگ به‌رده‌وام بێت.