به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه جارێك به‌ڵێنت به خۆت داوه كه زوو بخه‌ویت ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتادا له سۆشیال میدیادا بچیته ده‌ره‌وه، سه‌خته مۆبایله‌كه‌ت له ژوورێكی تردا به‌جێبهێڵیت و بچیته ده‌ره‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ چه‌ند سه‌عاتێكیش، به‌ڵام به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ت ڕاست پێش ئه‌وه‌ی بخه‌ویت، له‌وانه‌یه كاریگه‌ریی زیاتر له‌سه‌ر ته‌ندروستیت هه‌بێت له‌وه‌ی كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان مۆبایل زیانی زۆری هه‌یه، ئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، به‌ڵام پسپۆڕان تیشكیان خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه شه‌وان پێش خه‌و به‌كاری بهێنیت، بۆیه چه‌ند خاڵێكیان خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌گه‌ری هه‌یه زیانی هه‌بێ بۆ ته‌ندروستی:
باشتر وایە ئەو خووە تەرک بکەت، ئەگینا زیانی دەبێ بۆت
یه‌كه‌م: زیان به چاو ده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد له ناكاودا بینینت كاڵ ده‌بێته‌وه دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندان سه‌عاتت به‌سه‌ر برد له به‌كارهێنانی مۆبایلدا، به دڵنیاییه‌وه تۆ ته‌نیا نیت، له‌كاتی به‌كارهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌تدا فشارت هه‌یه، له‌وانه‌یه ببێته هۆی فشاری چاوه‌كان كه به چاوی ماندوو ناسراوه، بۆ پاراستنی چاوه‌كانت هه‌وڵ بده ڕووناكی شاشه‌كه‌ت دابه‌زێنیت و دوور بكه‌وه‌ره‌وه له به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر.
دووه‌م: له‌وانه‌یه ئه‌و مۆبایله خه‌وت بزڕێنێ: كاتێك له كۆتایی ڕۆژێكی درێژدا ده‌چیته سه‌ر جێیه‌كه‌ت، له‌وانه‌یه هه‌ست به وه‌سوه‌سه بكه‌یت كه كاتێكی زیاتر به‌سه‌ر به‌ریت بۆ پشكنینی نامه‌كانت یان خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان، به‌ڵام ئه‌م خووه ئه‌وه‌نده بێ زیان نییه كه وا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ت له نزیك كاتی خه‌وتن ڕه‌نگه ڕێگریت لێ بكات له خه‌وتنێكی خۆش، ڕووناكی شین له مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر بینینه‌كه‌ت ده‌بێت، به‌ڵكو ده‌توانێت سوڕی خه‌و-به‌ئاگابوونت تێكبدات، له به‌رانبه‌ردا ڕه‌نگه ببێته هۆی ئاڵۆزی زیاتری ته‌ندروستی.
سێیه‌م: ئازاری مل دروست ده‌كات: ئه‌گه‌ر ئاشنای هه‌ستی بێزاركه‌ری ئازاری مل بیت، ئه‌وا به‌كارهێنانی مۆبایله‌كه‌ت له جێ‌دا ده‌توانێت بارودۆخی ئێسته خراپتر بكات، كاتێك سه‌رت بۆ پێشه‌وه ده‌كێشیت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری شاشه‌كه بكه‌یت، له شوێنێكدا فشارێك له‌سه‌ر ماسولكه‌كانی ملت دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی ئازار، ئه‌گه‌ر ناتوانی به خه‌یاڵتدا بێت به‌بێ پشكنینی مۆبایله‌كه‌ت بخه‌ویت، هه‌وڵ بده له ئاستی چاودا بیگریت بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كان تووشی گرژبوون نه‌بن.