نه‌یماری ئەستێرەی بەڕازیلی لە مەشقەکانی یانه‌ی پاریس سانجێرماندا، ئێمباپێی هاوڕێی دووچاری شه‌رمه‌زاری ده‌كات.
له مه‌شقه‌كانی دوێنێ سێشەمی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، له پێشهاتێكدا نه‌یمار و ئێمباپێ به‌یه‌كه‌وه مه‌شقێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، نەیمار کیلیان ئێمباپێ ده‌خاته دۆخێکی شەرمەزارکەرەوە.
ئێمباپێ ده‌ستی بۆ نه‌یمار درێژ ده‌كات، به‌ڵام نه‌یمار ده‌ستی ناگرێ و وا ده‌رده‌كه‌وێت ئاگای لێ نییه، له‌و كاته‌شدا ئه‌ندامێكی تیمی مه‌شق دێت و ئێمباپێ له‌و هه‌ڵوێسته رزگار ده‌كات.
وا پێده‌چێت نەیمار ئێمباپێی پشتگوێ خستبێت، هه‌روه‌ها رووداوەكه دوای ئەوە دێت باس لەوە دەکرێت هێرشبەرە فڕەنسییەکە پشتگیری لە رۆیشتنی یاریزانە بەڕازیلییەکە کردووە لەم وەرزەدا.