نرخی زێڕ هاڕەی كرد

:: AM:11:58:15/07/2022 ‌
دابەزینی نرخی زێڕ بەردەوامە و زێڕ فرۆشێكیش رای دەگەیەنێت، ئەمڕۆ مسقالێك زێڕی عەیار 21 بە 355 هەزار دینارە و لەگەڵ 10 ڕۆژ پێش ئێستە 60 هەزار دینار نرخەكەی دابەزیووە.

دابەزینی بەهای زێڕ لە دنیادا بەردەوامە، لە ئێستە نرخی ئۆنسێك زێڕ دابەزیووە بۆ هەزار و 700 دۆلار ئەگەری دابەزینی زیاتریش هەیە.

ئەمڕۆ هەینی 15ـی تەمووز، دلاوەر یاوەر خاوەنی زێڕ فرۆشی مەلیكە، بە "وشە"ـی راگەیاند، دابەزینی نرخی زێر بەردەوامە، ئەمڕۆ مسقالێك زێڕی عەیار 21 بە 355 هەزار دینارە و ئەگەری دابەزینی زیاتریش هەیە.

زیاتر گوتی، ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی دینا ئۆنسێك زێر بە هەزار و 700 بۆ هەزار و 703 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێ‌، هەروەها گۆڕانكارییەكان كاریگەری زیاتری دەبێت.

باسی لەوەش كرد، ئەو نرخە لەگەڵ 10 بۆ 15 ڕۆژ پێش ئێستە 60 هەزار دیناری عێراقی جیاوازی هەیە و بەهاكەی لە دەست داوە بۆیە پێشبینی دابەزینی زیاتریش دەكرێ‌.

بە گوتەی ئەو زێڕینگرە ئێستە بازاڕ سستی لە كڕین و فرۆشتن هەیە و هاووڵاتییان تەنیا چاودێرن و ناوێن بیكڕن و ناشوێرن بیفرۆشن بەهۆی گۆڕانكاری لە نرخەكان.





وشە - رامیار جەواد