سبەی كرایە پشوو

:: AM:11:39:17/07/2022 ‌
بەبۆنەی جەژنی غەدیر لە چەند پارێزگایەكی عێراق كرایە پشوو. پارێزگارێكیش دەڵێت، جگە لە فەرمانگە تەناهییەكان و فەرمانگە تەندروستییەكان و داودەزگاكانی ناو سیستمی پاسەوانی، سەرجەم دامەزراوەكان دەگرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەم 17ـی تەمووز، بڕیار دراوە لە پارێزگاكانی واست، موسەنا، دیوانیە و زیقار، سبەی دووشەم دەوامی فەرمی ڕابگیرێت.

سبەی دووشەم بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە پشووی فەرمییە
محەمەد جەمیل پارێزگاری واست لە بەیاننامەیەكدا ڕای گەیاندووە، سبەی دووشەم بەبۆنەی جەژنی غەدیرەوە پشووی فەرمییە.

ئەحمەد مەنفی پارێزگاری موسەنا رای گەیاندووە، سبەی دووشەم دەوامی فەرمی بۆ هەمان بۆنە ڕادەگیرێت، لە فەرمانگە و داودەزگا حكوومییەكان دەوام نییە، جگە لە فەرمانگە تەناهییەكان و فەرمانگە تەندروستییەكان و داودەزگاكانی ناو سیستمی پاسەوانی بە بۆنەی جەژنی غەدیرەوە.

جەژنی غەدیر جەژنێكی ئیسلامییە كە مسوڵمانانی شیعە لە 18ی زولحیجەی هەموو ساڵێكی كۆچیدا ئاهەنگ دەگێڕن، ئاهەنگ بۆ ئەو ڕۆژەی كە پێغەمبەر وتاری پێشكەش كرد و تێیدا عەلی كوڕی ئەبی تالیبی وەك باوكی مسوڵمانان دەستنیشان كرد، ئەو بۆنەیەش لە ساڵی 10 كۆچی بوو.

جەژنی غەدیر سێیەم و كۆتا جەژنی بەشێك لە ئیسلامە و مێژووەكەی نزیكەی هەفتەیەك دوای جەژنی قوربان دەبێت.



وشە - رامیار جەواد