ڤیدیۆ .. دارەكانی شەقامی 60 مەتری هەولێر لە وشكبوون نزیك دەبنەوە

:: PM:04:01:18/07/2022 ‌
دارە واشنتۆنەكانی شەقامی 60 مەتری هەولێر خەریكە وشكدەبن كە نرخی هەر دارێك لەوانە لە 20 دۆلارەوە تا 10 هەزار دۆلار دەست پێ دەكات.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا، تەنیا لە هەولێر 800 داری جۆری واشنتۆن دانراون، بەڵام ئێستە بەشێك لەو دارانە دیمەنە جوانەكەی جارانی نەماوە.

بەڕێوەبەری ئەندازەی پاركەكانی هەولێر دەڵێ‌، بەهۆی ئەوەی كەلوپەلی پێویستیان لەبەردەست نییە ناتوانرێ‌ بە تەواوی خزمەتی ئەو دارانە بكرێ‌.

هەرێمی كوردستان جگەوە لەوەی رێژەی سەوزای وەك پێویست نییە، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو هەوڵێكی داوە كە رێژەی سەوزایی زیاتر بكات، تەنانەت چەندان نەمانگەی تایبەت و بەرهەمهێنانی داری جۆراوجۆر كرانەوە كە تەنیا لە یەك جۆر دار 60 هەزار دار بەرهەمهاتووە و لە جۆرەكانی گوڵیش 200 هەزار بەرهەمهاتووە. 




وشە - وشه‌