ماوەی دوو ڕۆژە دەنگۆی پێدانی گۆشتی كەر لە چێشتخانەیەكی شارەدێی زەڕایەن بە گشتیاران هەیە و بەو هۆیەوە چێشتخانەكە داخراوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئەو شارەدێیەش ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەكاتەوە و زانیاریی نوێ ئاشكرا دەكات.
ئەمڕۆ دووشەم 18ـی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی شارەدێی زەڕایەندا هاتووە، دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێك لە سۆشیال میدیا لـە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان، باس لە بوونی چێشتخانەیەك بەناوی "بەڕێز" دەكرێ و داخراوە، لێكۆڵینەوە دەستی پێ كرد.
ەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ چێشتخانەیەكش نییە لە سنوورەكەیان بەو ناوە.
باس لەوەش كراوە، لە هەواڵی سۆشیال میدیاكاندا ئەوەش هاتووە، لیژنە هاوبەشەكانی چاودێری تەندروستی و ئابووری و ئاسایش، چێشتخانەی بـەڕێزیان داخستووە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنوێنییەكانی تەندروستییەوە، بۆیە ڕای دەگەیەنین سەرلەبەری ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ چێشتخانەیەكش نییە لە سنوورەكەیان بەو ناوە.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئەوەشی باس كردووە، لیژنەی پشكنین بەردەوامە لە چاودێریكردنی چێشتخانەكان، بە مافی خۆشیان دەزانن سكاڵا لەسەر ئەو میدیایانە و ئەو شوێنانە تۆمار بكەن كە هەواڵێكی لەو شێوەیان بڵاو كردووەتەوە.
لە سۆشیال میدیادا وا بڵاو كرابووەوە كە چێشتخانەكە ناوی بەڕێزە و بەهۆی پێدانی گۆشتی كەر بە كڕیارەكانی، لەلایەن لیژنەكانەوە داخراوە.