موقتەدا سەدر پاڵپشتیی بۆ كاندیدێكی سەرۆك وەزیران راگەیاند

:: AM:10:49:19/07/2022 ‌
موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، داوای لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كردووە، خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆك وەزیران.

ئەمڕۆ دووشەم 19ـی تەمووز، میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر، داوای لە هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح كردووە، خۆی كاندید بكات بۆ سەرۆك وەزیران، سەدر لەمبارەیەوە پێوەندیی بە عامری كردووە و ئاگاداری كردووەتەوە كە پاڵپشتیی دەكات بۆ ئەو پۆستە.

چوارچێوەی هاوئاهەنگی كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كاندیدەكانی دەكات.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كرد، چوارچێوەی هاوئاهەنگی كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی كاندیدەكانی دەكات.

ئەو پاڵپشتییەی سەدر لە كاتێكدایە ئێستە دۆخی عێراق دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارە دەنگییەكانی نووری مالیكی، بە تەواوی شڵەژاوە و ئەو هەلەی پێشتر مالیكی هەیبوو، ئێستە نەیماوە.

هەرچەندە نووسینگەی مالیكی رەتی كردەوە ئەو تۆمارانە راست بن، بەڵام موقتەدا سەدر وەڵامێكی توندی دایەوە و داوای لە مالیكی كرد، واز لە كاری سیاسی بهێنێت و خۆی رادەستی دەسەڵاتی دادوەری عێراق بكات.




وشە - رامیار جەواد