لە یاریی كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له ئه‌مریكا، جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی سووكایه‌تییان به پیكێی به‌رگریكاری بارسێلۆنا كرد و هوتافیان دژی كێشا.
هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانی "بارسێلۆنا و ریال مه‌درید" دوێنێ یارییه‌كی دۆستانه‌یان له ویلایەتی نیڤادای ئەمریکا ئه‌نجام دا، كه بارسێلۆنا به گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، هاندەرانی وه‌رزشی له یاریگه سووكایه‌تییان به پێكێ كرد و هاواریان ده‌كرد "شاكیرا...شاكیرا".
ئه‌م كاردانه‌وه‌یه‌ی به‌شێكی زۆری هانده‌ران به‌رانبه‌ر پیكێ، دوای ئه‌وه دێت یاریزانه‌كه‌ی بارسا له شاكیرای گۆرانیبێژی ناودار و هاوژینی جیابووه‌وه، هه‌رچه‌نده 12 ساڵه پێكه‌وه‌ن و دوو منداڵیشیان هه‌یه.
رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی بڵاوی کرده‌وه، له یارییه‌كه‌دا هه‌ر كاتێك پیكێ قاچی به‌ر تۆپ ده‌كه‌وت، جه‌ماوه‌ر فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ لێده‌دا و ناوی شاكیرایان ده‌هێنا.