ئه‌گه‌ر زیندوومانه‌وه‌ی مرۆڤ له ژیان بریتی بوو له قسه‌كردن و جووڵه، ئه‌وا له داهاتوویه‌كی نزیك چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ته‌كنه‌لۆجیا ئه‌و كه‌لێنه پڕ بكاته‌وه و رۆبۆتی مردووه‌كان، ئه‌و دوو ئه‌ركه له دوای هه‌ر یه‌كێكمان ده‌توانن ئه‌نجام بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژیانه به‌جێ ده‌هێلین، واته هه‌موو ئه‌و داتا ئه‌لیكترۆنیانه‌ی له جیهانی نێت هه‌مانه، له پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی و گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و كه‌سه نزیكه‌كانمان و شوێنه دڵگیره‌كان و جووڵه دڵخوازه‌كانمان، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن ڕۆبۆته‌وه به به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێنه‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ گرفتێكیان هه‌بێت.
ئه‌و پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوی جۆشوا باربو كه ته‌مه‌نی 33 ساڵه ده‌ستی پێكراوه و به به‌رده‌وامی په‌ره‌ی پێ ده‌درێ، هۆكاری كاركردنی ئه‌و پیاوه پرۆگرامسازه‌یش له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بۆ مه‌رگی پێشوه‌خته‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌ر له‌وه‌ی ئاهه‌نگی گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجام بدات، گیانی له ده‌ستدا و كۆتایی به ژیانی هات، بۆیه جۆشوا ده‌یه‌وێ له ڕێی رۆبۆتێكه‌وه، ده‌نگه تۆماركراوه‌كانی جێسیكای ده‌زگیرانی كه ده‌مێكه كۆچی دوایی كردووه، بخاته نێو كۆگه‌ی خه‌زنكردنی ڕۆبۆتێك كه خه‌ریكی دروستكردنیه‌تی و ناویشی ناوه جێسیكا، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه ڕۆبۆته‌وه هه‌مان ده‌نگی جێسیكای ده‌زگیرانی به ڕێژه‌ی 100% بناسێته‌وه و خۆی به‌و ستایلی ده‌نگه پێناسه بكات و له ماڵه‌وه قسه له‌گه‌ڵ جۆشوا بكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی له واقع دا جێسیكا نه‌مردبێ و له ماڵه‌وه بێت له‌گه‌ڵیدا.
سه‌ره‌تا جۆشوا ماڵپه‌ڕێكی بۆ دروستكردنی رۆبۆت و به‌كاربردنی زیره‌كی ده‌ستكرد دروستكرد، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه له ڕێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه كاری تێدا ده‌كرد، بریتی بوو له جۆرێك له ڕۆبۆتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ مرۆڤ، تا وه‌ك هاوڕێیه‌كی مرۆڤی لێ بێ و زۆرترین و وردترین زانیاری له‌سه‌ر مرۆڤ كۆ بكاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له ڕێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌یه‌وه ده‌نگ و تۆماری ژیان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تری ژیانی مرۆڤه‌كانی وه‌رده‌گرت و سه‌رجه‌می كۆ ده‌كرده‌وه و ئه‌رشیڤی ده‌كردن، تا دواجار بیخاته نێو عه‌قڵی ده‌ستكردی ڕۆبۆته‌كه‌یه‌وه.
تا ئێسته له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی ئاكاریییه‌وه هیچ ڕێسا و ڕێوشوێنێك بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد و ڕۆبۆته‌كان دانه‌نراوه
دوای ماوه‌یه‌ك كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی كێشه و تۆمه‌تی زۆر بووه‌وه، به تایبه‌ت له پاش ئاشكرابوونی چه‌ندان تۆمار و گفتوگۆی سێكسی و نه‌شیاو له نێو ئه‌و داتایانه‌ی كه خه‌ڵكی له‌باره‌ی خۆیانه‌وه له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆماریان ده‌كرد و جێیان ده‌هێشت، پرۆژه‌كه كه ناوی جۆشوا رۆهێر بوو، نزیكبوو له سه‌ركه‌وتن، به‌ڵام ئه‌و تۆمه‌تانه به ته‌واوی كێشه و گرفتی بۆ دروستكرد و ڕووبه‌ڕووی شكستێكی گه‌وره‌ی كرده‌وه، بۆیه دواجار جۆشوا بڕیاری دا كه پرۆژه‌كه به ئاراسته‌یه‌كی تر ببات و داتاكان به به‌رده‌وامی وه‌ربگرێت و دواتر بیخاته عه‌قڵی ده‌ستكردی ڕۆبۆته‌كه‌یه‌وه، تا له دوای مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی داتای خۆیان بۆ ڕه‌وانه كردووه، ڕۆبۆته‌كه‌ی بتوانێت كه به هه‌مان تۆن و ده‌نگه‌وه لاسایی مردووه‌كان بكاته‌وه، بۆیه ناوی پرۆژه‌كه‌یش بۆ دیسێمبه‌ر گۆڕی، كه مانگی مه‌رگ و كۆچی دوایی ده‌زگیرانه‌كه‌ی بوو.
پاشان ئه‌و بیرۆكه‌یه له ناوه‌نده ته‌كنه‌لۆجی و زانستییه‌كان به دێدبۆت، واته ڕۆبۆتی مردوو ناوی برا و ئه‌مه‌یش بوو به چه‌مكێكی باو له زانستی پرۆگرامسازی و زیره‌كی ده‌ستكرد دا، ئه‌مه‌یش وایكرد كه جۆشوا به‌رده‌وام بێ له كاركردن و هه‌موو كاته‌كانی خۆی بۆ ته‌واوكردن و ڕێكخستنی ڕۆبۆته‌كه ته‌رخان كردووه، تا بتوانێ هاوشێوه‌ی خێزانه‌كه‌ی گفتوگۆ و مامه‌ڵه بكات و هیچ گرفت و كه‌موكوڕییه‌كی نه‌بێت.
ئه‌و ڕۆبۆته‌ی كه جۆشوا دروستی ده‌كات، ته‌نیا به ستایل و ئاستی تۆنی ده‌نگی جێسیكای ده‌زگیرانی قسه ده‌كات، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییه له ناوه‌ند و سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌ها و ڕه‌وشتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ زیره‌كی ده‌ستكرد و رۆبۆته‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. به جۆۆرێك هه‌مووان به گومانه‌وه پرسیار له‌وه ده‌كه‌ن، كه چ سنوورێك بۆ ڕه‌وشت و به‌هاكان دانراوه، كه له ڕێی زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و ده‌خرێنه كاره‌وه، ئه‌گه‌ر جۆشوا ده‌نگ و ستایل و شێوازی قسه‌ی ده‌زگیرانه‌كه‌ی بخاته نێو ڕۆبۆتێكه‌وه كارێكی ئاسایییه، به‌ڵام چ گره‌نتییه‌ك هه‌یه كه خه‌ڵكانێكی ئاسایی دوای مردنیان ده‌نگ و شێوازی قسه‌كردنیان بێ ئه‌وه‌ی خواستیان له‌سه‌ر كارێكی له‌مجۆره هه‌بێت، ناخرێته نێو هزری دروستكراوی ڕۆبۆته‌كانه‌وه؟
ئه‌مه له مه‌كۆكانی ئینته‌رنێت بووه‌ته مایه‌ی گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه‌ی گه‌رم و قسه‌ی زۆر و چڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه تا ئێسته له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی ئاكاریییه‌وه هیچ ڕێسا و ڕێوشوێنێك بۆ زیره‌كی ده‌ستكرد و ڕۆبۆته‌كان دانه‌نراوه، تا پیرۆزی مرۆڤ له دوای مردنی به پارێزراوی بهێڵنه‌وه، نه‌وه‌ك كۆپی ده‌نگی بكه‌ن و دووباره مرۆڤه مردووه‌كه له ڕووی قسه‌كردن و جموجۆڵه‌وه به زیندوویی بهێڵنه‌وه.