بریاره سه‌عات 9:16 شه‌و مووشه‌كه چیینهكه پارچه‌كانی بكه‌وێته خواره‌وه، كه‌شناسێكی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، عێراق له رێی مووشه‌كه‌كه نییه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 30ی تهمووز، سادق عه‌تییه كه‌شناسی عێراقی له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، سه‌عات 9:16 خوله‌كی شه‌و به كاتی عێراق، كاتی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی پارچه‌كانی مووشه‌كه چینییه‌كه‌یه.
مووشه‌كی لۆنگ مارچ 5B كه كێشی نزیكه‌ی 21 تۆن بوو، له چینه‌وه ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، ئه‌و وڵاتانه‌ی پێشبینی ده‌كرێ پاشماوه‌ی مووشه‌كه‌كه‌یان له‌سه‌ر بكهوێتهخوارهوه كه‌م بوونه‌ته‌وه، ئێسته عێراق له‌سه‌ر ڕێی مووشه‌كه‌كه نییه، به‌ڵام ڕه‌نگه ڕێیهكهشی بگۆڕێت.
مووشه‌كی لۆنگ مارچ 5B كه كێشی نزیكه‌ی 21 تۆن بوو، له چینه‌وه ڕه‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرا، به‌ڵام دوای ته‌واوكردنی كاره‌كه‌ی مووشه‌كه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچوو.