کریستیانۆ رۆناڵدۆ به هه‌ڵسوكه‌وتێكی نه‌شیاو، ناڕەزایی هاندەرانی مانچێستەر یونایتدی به‌دوای خۆیدا هێنا، كاتێك هێشته یاریی تیپه‌كه‌ی ته‌واو نه‌ببوو، یاریگه‌ی جێ هێشت.
ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بۆ یەکەمجار لەگەڵ یونایتد له‌م هاوینه‌دا لە ژێر سەرپەرشتی ئیریک تێن هاگی راهێنەری نوێی مانچێسته‌ر یونایتد یاریی كرد، كاتێك دوێنێ ئێواره له ئۆلترافۆرد له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له‌گه‌ڵ یانه‌ی رایۆڤاییکانۆی ئیسپانی بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ یەکسان بوون.
رۆناڵدۆ بە شێوەیەکی سەرەکی بەشداریی یارییه‌كه‌ی کرد، بەبێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر ئاستی یونایتد هەبێت لە گێمی یەکەمدا، دواتر له پشووی نێوان گێمه‌كان گۆڕانكاری پێكرا.
رۆژنامەی "دەیلی مەیل" ئه‌مڕۆ دووشه‌م یه‌كی ئاب بڵاوی كرده‌وه، رۆناڵدۆ ئۆڵدترافۆردی جێ هێشت، پێش ئەوەی یارییەکە کۆتایی بێت، ئەمەش هاندەرانی تیپەکەی لە پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیادا تووڕە کرد.
هانده‌رانی مانچێسته‌ر و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وێنەی رۆناڵدۆ و هاوڕێ و هاونیشتمانییه‌كه‌ی "دیۆگۆ دالۆت"ـیان بڵاو كرده‌وه، کە ئه‌مه‌ی دوایی لە لیستی یاریزانه به‌شداره‌كانی یارییه‌كه نه‌بوو.
وێنه و ڤیدیۆكانی هه‌ردوو یاریزان بڵاو كرایه‌وه، كه پاركی ئۆتۆمبێڵی یانه‌كه‌یانن و ده‌یانه‌وێت بڕۆن، هانده‌رانیش له ده‌وروبه‌ریان كۆبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا هێشته یارییه‌كه ته‌واو نه‌ببوو.
ئه‌م ره‌فتارانه‌ی رۆناڵدۆ پرسیاری زیاتر لەسەر داهاتووی یاریزانه‌كه دروست كردووه، چونکە ئەستێرە پۆرتوگالیەکە خواستی خۆی بۆ جێهێشتنی یونایتد لە هاوینی ئەمساڵدا نەشاردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت بچێته یانه‌یه‌كی تر.