بڕیارێك بۆ فەرمانبەران دەرچوو

:: PM:01:47:02/08/2022 ‌
وەزیری دارایی و ئابووری نووسراوی بڕیارێك بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بەپێی ناوەڕۆكی بڕیارەكە، هیچ فەرمانبەرێك پلەی بەرز ناكرێتەوە كە لە كاتی ئەركدا خوێندوویەتی.

ئەمڕۆ سێشەم دووی ئاب، بەپێی بڕیارێكی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری كە بۆ سەرجەم فەرمانگەكانی حكوومەت هاتووە، بەپێی یاسا و ڕێنوێنییەكانی ساڵی 2008، هیچ فەرمانبەرێك پلە بەرزكردنەوەی بۆ ناكرێ‌ كە لەكاتی ئەركی وەزیفی بڕوانامەی بەدەست هێنابێت.

بڕیارەكەی وەزیری دارایی و ئابووری بۆ سەرجەم دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە.

بەشێك لە فەرمانبەران لە خوێندنی ئێواران درێژەیان بە خوێندن داوە، ئەوەیش وایكردبوو لە رابردوودا چەند جارێك داوای پلە بەرزكردنەوە و زیادكردنی دەرماڵەی بڕوانامە بكەن، بەپێی ئەو بڕیارە ئەو فەرمانبەرانەی لە كاتی دەوامدا بڕوانامەیان بە دەست هێناوە، پلە بەرزكردنەوە نایانگرێتەوە.






وشە - رامیار جەواد