شتێكی ترسناك له توركیا ڕووی داوه و میدیا جیهانییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی دانیشتووانی گوندێك هه‌ست به بوونی ده‌نگێكی گه‌وره ده‌كه‌ن كه له بنی زه‌وییه‌وه ده‌رده‌چێت و هۆكاره‌كه‌ی نه‌زانراوه.
ده‌نگه‌كه ترسناكه.. داوا ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی
توركیا له پاشخانی سكاڵاكانی دانیشتووان له‌باره‌ی بیستنی ده‌نگی گه‌وره كه له ژێر زه‌وییه‌وه دێ، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانییان ئه‌نجام دا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "زه‌مه‌ن"ی توركی، دانیشتووانی گوندی مه‌یدانده‌ره له ویلایه‌تی سێرت رایان گه‌یاندووه، ده‌نگه‌كه ترسناكه، داوایش ده‌كه‌ن سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت.
دوای پشكنینی مه‌یدانی شاره‌كه، به‌شی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته سروشتییه‌كانی شاره‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و رای گه‌یاند، هۆكاری ئه‌و ده‌نگه‌ی كه دانیشتووانی ناوچه‌كه ده‌یبیستن ده‌ستنیشان نه‌كراوه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كانی دۆسیه‌كه ده‌كرێت.
نه‌جمه‌دین بایكاره به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ناوچه‌كه، داواكارییه‌كی پێشكه‌ش به به‌شی فریاگوزاری و كاره‌ساتی سروشتی كردبوو، له‌سه‌ر داوای خه‌ڵكی گونده‌كه كه گوێیان له ده‌نگێك بوو كه له ژێر زه‌وییه‌وه ده‌هات، هه‌ستیان به له‌رزین كردبوو كه نزیكه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی فریاكه‌وتن و كاره‌ساته سروشتییه‌كان له شاره‌كه ڕای گه‌یاند، چه‌ندان پشكنینی مه‌یدانی ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له ڕاپۆرتی توێژینه‌وه جیۆلۆجییه‌كان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه ئاماده ده‌كرێن.
دوای گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه و كێشه‌ی ئه‌و گونده، له سایته توركییه‌كان باس له‌وه كراوه، ده‌نگه گه‌وره‌كه ته‌نیا سێ جار بیستراوه له‌و گونده و زیاتر له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك چووه كه گومان ده‌كرێت گرووپێكی تیرۆریستی یان قاچاخچی ماده هۆشبه‌ره‌كان تونێلی زۆر گه‌وره‌یان له قووڵایی زۆری زه‌وییه‌وه هه‌ڵكه‌ندبێت، به‌ڵام تا ئێسته به‌فه‌رمی ئه‌وه‌یش پستڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
سێرت یه‌كێك له شاره‌كانی باكوری كوردستانه كه له پارێزگای سێرت هه‌ڵكه‌وتووه. به‌پێی سه‌رژمێرییه‌كانی ساڵی 2008 ژماره‌ی دانیشتووانی 122 هه‌زار و 463 كه‌س بووه.