ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه، ئاوازدانه‌ر و سه‌رۆكی ئۆركێسترای لبنانی ئیحسان مونزیر كۆچی دوایی كرد. ئه‌و هونه‌رمه‌نده به مامۆستای ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنان هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌ناویاندا راغب عه‌لامه، ماجیده روومی و نه‌جوا كه‌ره‌م.
پێگه‌ی "
عه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سێی ئاب، مردنی ناودارترین هونه‌رمه‌ندی لبنانی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌ویش ئیحسان مونزیری موزیكوان و ئاوازدانه‌ری گۆرانییه‌كانی راغب عه‌لامه و ماجیده روومی و نه‌جوا كه‌ره‌مه.
پێگه‌كه ئاماژه به‌وه داوه كه مونزیر به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كردووه بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌جۆری نه‌خۆشییه‌كه بكات، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی له به‌یرووت به‌خاك ده‌سپێرێت و له هه‌مان شاردا پرسه‌ی بۆ داده‌نرێت.
له ساڵی 1947 له دایك بووه، پێنج ده‌یه‌یه له بواره هونه‌رییه‌كه‌ی خۆیدا ناوێكی دیار بووه
ئیحسان مونزیر له ساڵی 1947 له دایك بووه، پێنج ده‌یه‌یه له بواره هونه‌رییه‌كه‌ی خۆیدا ناوێكی دیار بووه، زۆر له هونه‌رمه‌ندانی بواری موزیك و گۆرانیی لبنانی، له‌ڕێی ئاوازه‌كانی ئه‌وه‌وه ده‌ركه‌وتوون، له‌ناویاندا راغب عه‌لامه، ماجیده روومی و نه‌جوا كه‌ره‌م. بۆیه راغب عه‌لامه له‌باره‌ی مردنه‌كه‌یه‌وه گوتوویه‌تی، هاوڕێی ته‌مه‌ن به‌جێی هێشتووم".
ئه‌و گۆرانییانه‌ی عه‌لامه له‌ڕێیانه‌وه ناودار بووه، پێكدێن له "لو شباكك ع شباكی" و "دی لیله ورد" و "بكرا بیبرم دولابك" و "الكتب العتیقه" و "رح گیر حمام".
هه‌روه‌ها گۆرانییه ناوداره‌كانی ماجیده روومی كه به‌هۆیانه‌وه ناودار بووه، له ئاوازی مونزیر بوون وه‌ك گۆرانییه‌كانی"یا نبع المحبه" و "ما حدا بیعبّی مگرحك بقلبی" و "وداع" و "كلمات" و "گیری یا عصفوره".
جیا له‌و هونه‌رمه‌ندانه، زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌ڕێی ئه‌وه‌وه بوونه ئه‌ستێره، نموونه‌یان جۆلیا بۆترس و سه‌میره سه‌عید و زۆری تر.