جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری پێشووی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و فه‌ریقی یه‌كه‌می خانه‌نشینكراو، له دیمانه‌ی "وشه"دا باس له كۆمه‌ڵه‌ك پرسی ته‌ناهیی پێوه‌ندیدار به عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ره‌تی ده‌كاته‌وه له ناو شیعه‌كان هیچ شه‌ڕێك روو بدات. هاوكات باس له دواین په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی یه‌كخستنی پێشمه‌رگه ده‌كات و پێی وایه، ساڵانێكی زۆر ده‌خایه‌نێت تا سه‌رجه‌م هێزه‌كان یه‌ك بگرنه‌وه و له ژێر سێبه‌ری حكوومه‌تدا كار بكه‌ن و له حزب رزگاریان بێت.
ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد كورد چی ده‌كات؟
ئه‌وه ململانێی شیعه‌كانه، ته‌نانه‌ت هی سوننه‌كانیش نییه، جارێ ده‌بێت كورد له دووره‌وه ته‌ماشاكه‌ر و بێلایه‌ن بێت و ته‌نیا قسه‌ی خێر بكات و ناوبژیوان بێت، بۆیه ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم كارێكی ئێجگار باش و به‌جێیه، به بڕوای من هیچ ڕووداوێكی خراپ و مه‌ترسیدار ڕوو نادات و كۆتایی به‌م ئاڵۆزییه دێت، ئه‌وه‌نده‌ی منیش ئه‌زموون و زانیاریم هه‌بێت هه‌م له‌باره‌ی عێراق و هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازی و ته‌ناهییانه‌ی كه سوپای عێراق به‌ڕێوه ده‌به‌ن، هیچ ئه‌گه‌رێكی پێكدادانی سه‌ربازی و جووڵاندنی هێز دژی یه‌كتر و گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن گرووپ و حزبه‌كانه‌وه، یان بوونی ئه‌گه‌ری شۆڕش و كوده‌تا و ته‌قینه‌وه‌ی دۆخه‌كه ڕوو نادات.
ئه‌گه‌ر بۆشایی ته‌ناهی له سنووری 140 رووی دا، پێشمه‌رگه ئاماده‌یه؟
بێگومان پێشمه‌رگه هێزێكی مه‌زن و به‌هێز و فیداكاره و كاری گه‌وره‌ی كردووه و له داهاتووشدا ده‌یكات، به‌ڵام له‌باره‌ی بۆشایی ته‌ناهی، ئێسته‌یش له هه‌ندێك ناوچه بۆشایی هه‌یه و بووه‌ته گرفت له نێوان سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌دا و به درێژایی 550 كیلۆمه‌تر ئۆپراسیۆنی تێدا ده‌كرێت، پێم وانییه له ئه‌گه‌ری ڕوودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، سوپای عێراق ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكات، ئه‌گه‌ریش چۆڵی بكات هیچ گرفتێك و مه‌ترسییه‌ك بۆ پێشمه‌رگه و كوردستان دروست نابێت.
بۆچی له لیستی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌مدواییه بۆ 2018 و 2019 ناوی سه‌تان ئه‌فسه‌ر بێبه‌ش كران به‌هۆی ئه‌وه‌ی میلاكیان نییه، له كاتێكدا هه‌موو پێشمه‌رگه‌ی شه‌ڕ و سه‌نگه‌ره‌كانن، چۆن چاره‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن؟
من ئێسته له وه‌زاره‌ت نه‌ماوم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زانیاریم له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت، ئه‌و چه‌ند ئه‌فسه‌ره سه‌ربه هێزه‌كانی 70 و 80 و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و به‌رگریی فریاكه‌وتنن، كه لیست و ناو و زانیاری‌یان دره‌نگ گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پێش ئه‌وان لیستی ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕۆیشتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه. بۆیه ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ئه‌و گرفته‌ی دروست كردبێت یان تێبینی و هۆكاری تری خۆیان هه‌بێت.
هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان له بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ته‌رخان نه‌كرا
لیوا هاوبه‌شه‌كان بۆ ده‌ستبه‌كار نابن، ئایا له عێراق نیازێك هه‌یه چیتر پێشمه‌رگه نه‌چێته‌وه ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ته‌نانه‌ت چوارچێوه‌ی لیوای هاوبه‌شیش؟
گرفتی لیوا هاوبه‌شه‌كان ته‌نیا بودجه و مووچه‌كه‌یانه، ئه‌وان هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان له بودجه‌ی ساڵی 2021 بۆ ته‌رخان نه‌كرا، هاوكات داوا كراوه له بودجه‌ی ساڵی 2022 ته‌رخان بكرێت و به‌گوێره‌ی ئه‌و هاوئاهه‌نگی و نووسراوانه‌ی كه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ن، له‌مساڵدا بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌تا هێشتا مانگی هه‌شته و حكوومه‌تی عێراق پێكنه‌هاتووه و ئه‌وه‌ش دۆخی عێراقه كه ئێسته ده‌یبینین.
به گشتیی بابه‌تی تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌ی 70 و 80 زۆر ناخۆش و دووباره‌یه، خه‌ریكه هاوپه‌یمانانیش بێزار ده‌بن، ئه‌و هێزانه بۆ ناخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه؟ ئایا ده‌توانن كاتێك دانێن كه كه‌ی هێز له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ت نامێنێ؟
بێگومان هاوپه‌یمانان په‌رۆشن بۆ تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو هێزی 70 و 80، بێگومان تێكه‌ڵكردن و یه‌كگرتنی هێزی چه‌كدار له مێژوو و له هه‌موو دنیادا پرۆسه‌یه‌كی سه‌خت و دژواره، خۆ هه‌ر له كوردستان نییه كه هێز له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌بێت، ئه‌وه‌تا عێراق، لبنان، سووریا، سوودان و چه‌ندان وڵاتی تر هێزی چه‌كداری له ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ت هه‌یه، بۆ ئه‌وانیش پرۆسه‌یه‌كی سه‌خته. ئێمه هیوامان وایه هه‌موو هێزه‌كان له كوردستان یه‌ك هێز بن و تۆكمه و سه‌ربه حكوومه‌ت بن، هه‌ر له پێشمه‌رگه‌وه تا ده‌گاته زێره‌ڤانی و فریاكه‌وتن و ئاسایش و دژه‌تیرۆر و ته‌واوی هێزه‌كانی تر، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، ئه‌و پرۆسه‌یه چه‌ندان ساڵی تر ده‌خایه‌نێت و پرۆسه‌كه‌ی قورس و ناڕه‌حه‌ته و كاتی زۆری ده‌وێت.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د