شه‌وی 2016/11/22 مامۆستا و بانگخوازی شاری هه‌ولێر "دكتۆر هۆشیار ئیسماعیل" له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆی له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كوژرا و رووداوه‌كه كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی له هه‌رێمی كوردستان لێ كه‌وته‌وه.
مه‌به‌ستی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار ئه‌وه‌یه كه پێشتر وه‌زیرێكی یه‌كگرتوو له وه‌زاره‌تی كار بووه
دوای پێنج ساڵ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌دا، بكوژه‌كه له چاكسازی گه‌ورانی هه‌ولێر بڕوانامه‌ی به كالۆریۆسی به ده‌ست هێنا و وه‌ك هه‌ر حاڵه‌تێكی تری پێشوو، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، خه‌ڵاتی رێزلێنانیان به‌و گیراوه به‌خشیوه، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك هاندێك بووه بۆ گیراوانی تر و ئه‌وان له تاوانی ئه‌و كه‌سه ناپرسن كه رێزلێنانی ده‌ده‌نی.
ئه‌و خه‌ڵاتكردنه، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانی تووڕه كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ڵات كراوه، بكوژی مامۆستا هۆشیاره كه كادری یه‌كگرتوو بووه و كوژراوه.
ئێسته به‌و هۆیه‌وه شه‌ڕی میدیایی له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان دروست بووه و گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی به‌ڵگه‌نامه له‌سه‌ر یه‌كتر بڵاو بكه‌نه‌وه.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان جگه له‌وه‌ی له میدیاكانیهوه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوكات ئه‌مڕۆیش له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان كه‌سوكاری ئه‌و مامۆستایه به رێبه‌رایه‌تی یه‌كگرتوو گرد بوونه‌وه.
ئاریان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دواین قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه و گوتوویه‌تی، "گریمان خاتوو كوێستان دیاری ده‌رچوونی پێشكه‌ش به‌م سزادراوه كرد، ئه‌ی یه‌كه‌م ساڵ كێ و له‌سه‌ر ده‌ستی كام وه‌زیر چووه بۆ خوێندن؟.
مه‌به‌ستی به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كار ئه‌وه‌یه كه پێشتر وه‌زیرێكی یه‌كگرتوو له وه‌زاره‌تی كار بووه و ئه‌و كارئاسانی بۆ كردووه.
گۆڕان له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كگرتوو ته‌نیا به‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو زانیارییه‌كی مه‌ترسیداری بڵاو كردووه‌ته‌وه و وێنه‌كه‌یشی داناوه. له به‌شێك له میدیاكانیهوه ده‌ڵێن، پاره‌ی خوێندنی بكوژه‌كه‌ی د. هۆشیار ئیسماعیل له‌لایه‌ن خێرخوازێكی ئیسلامییه‌وه دابین كراوه و پرۆسه‌كه‌یش له‌لایه‌ن كادرێكی یه‌كگرتووی ئیسلامییه‌وه سه‌رپه‌رشتی كراوه و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاكسازییه‌وه ڕێیان پێ دراوه كه خوێندن ته‌واو بكه‌ن.
گۆڕان دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌رپه‌رشتی خوێندنی ئه‌و سزادراوانه‌ی كردووه له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، كارمه‌ندێكی زیندانی چاكسازی بووه، كه پیشه‌ی مامۆستایه له‌و چاكسازییه و كادرێكی دیاری یه‌كگرتووه له هه‌ولێر.
عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز ئه‌ندامی جێبه‌جێكردن له یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی كردووه و ده‌ڵێ، ئه‌وه دهستشلكردنه رێكردنهوهیه بۆ تاوانی زیاتر.
مه‌ریوان مه‌لاحه‌سه‌ن رۆژنامه‌نووسی گۆڕان هۆكاری ئه‌و په‌لاماره‌ی یه‌كگرتوو ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، كاتێك وه‌زیری كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له پشكی یه‌كگرتووبوو، نانی 14 هه‌زار كه‌مئه‌ندامی بڕی، به‌ڵام كوێستان خان له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مووچه‌ی ئه‌و 14 هه‌زار كه‌مئه‌ندامه‌ی گه‌ڕانده‌وه.
دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه وه‌ك چۆن له ڕابردوو هه‌رگیز یه‌كگرتوو نه‌یوێراوه راسته‌وخۆ قسه له‌سه‌ر كه‌یسی دكتۆر هۆشیار و كوژراوانی بادینانی یه‌كگرتوو بكات، ئه‌مجاره‌ش هه‌ر به‌هه‌مانشێوه هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر گۆڕان ده‌ست پێ كردووه.
هه‌رچی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، دوو روونكردنه‌وه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان بنه‌مای یه‌كسانی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و رێز له مافی مرۆڤ ده‌گرن.
دژایه‌تیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ وه‌زیره‌كه‌ی گۆڕان وه‌ك چاودێرانی سیاسیی ده‌ڵێن، پێشینه‌ی تری هه‌یه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و پرسه ده‌كه‌نه بیانوو تا هه‌وڵی شكاندنی بده‌ن.