سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح پشتڕاستی کردەوە، بێتوانایی لە ئەنجامدانی هیچ هەڵبژاردنێکی پێشوەختە هه‌یه، بەبێ چارەسەرکردنی چارەنووسی یاسا و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئاب، محەمەد ئەلتەمیمی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحى سه‌ربه هادى عامرى لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگه‌ى مه‌علومه‌ى عێراقى ڕای گەیاند، "بەشێکی زۆری قەیران و ئابڵوقە سیاسییەکانی عێراق بۆ یاسای هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە، به‌تایبه‌ت بۆئه‌و بۆشاییه گەورانهى له یاساكانیدا هه‌یه، ئەم بابەتەش لەلایەن زۆربەی نوخبە سیاسییەکانی وڵاتەوە ناڕەزایەتی گەورەى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ئەنجامەکان كه باشترین بەڵگەن بۆ ئەوە".
ئەلتەمیمی ئه‌وه‌یشى گوت، "فه‌تح و باقی هێزەکانی چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى، پشتگیرى لە هەر ڕێیەکی سیاسی دەکەن کە ببێتە هۆی سەقامگیری لە عێراقدا، لەوانەیش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەڵام دەبێت پێش ئه‌وه هەنگاوی گرنگ بنرێت، کە بریتین لە گۆڕینی یاسا و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ئەم بابەتەیش تەنیا لە ڕێی گەڕانەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانەوە دەتوانرێت بەدی بهێنرێت، جگە لە گرنگی هەبوونی حکوومەت، تێیدا كه‌سێكی نوێ کە فایلە گرنگەکان بەڕێوەدەبات و کاروباری هاووڵاتییان بەڕێوەدەبات."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه
فه‌تح و چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى هیچ نیگه‌رانییه‌كیان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نییه، به‌ڵكو گرنگترین شت ئه‌وه‌یه كه له كه‌شێكی گونجاو و كه‌شێكی ئارام و سه‌قامگیردا ئه‌و كاره بكرێت و ده‌نگده‌ر و كه‌سانى كاندید بتوانن به ئازادانه مافه‌كانیان ده‌ستبه‌ر بكه‌ن.
شایانى باسه بڕیارە ئەمڕۆ هەریەكە لە هادی عامری و فالح فەیاز سەردانی موقتەدا سەدر بكەن بەمەبەستی گفتوگۆ بۆ كێشەكانی عێراق. هاوكات نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ههینىن جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری عێراق لەگەڵ سەدر كۆبوونەوەیەكی ئەنجام دا، سەردانی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كاتێكە ئێستە دۆخی عێراق بە تەواوی شپرزە بووە.