گۆڕانكاری لە خشتەی مووچە دەكرێ‌

:: AM:09:50:06/08/2022 ‌
بەپێی خشتەی ڕۆژەكانی پشوو لە هەرێمی كوردستان، ڕۆژی دووشەم پشووە، ئەو پشووەش بەبۆنەی ڕۆژی عاشوورایە، لەو ڕۆژە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێ‌، بەڵام بەهۆی پشوو گۆڕانكاری دەكرێ‌.

ڕۆژی دووشەم لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە، لەو ڕۆژەش مووچەی وەزارەتی پەروەردەی دابەش دەكرێ‌ ، بۆیە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەكەوێتە ڕۆژی دواتر.

ئەمڕۆ شەموو شەشی ئاب، بەپێی بەدواداچوونی "وشە" بۆ خشتەی مووچە ڕۆژی دووشەم پشووە، بۆیە ئەو ڕۆژە ئەگەری زۆرە مووچە بخرێتە ڕۆژی دواتر.

بۆیە ئەو ڕۆژە ئەگەری زۆرە مووچە بخرێتە ڕۆژی دواتر.
ئەوەیش زانراوە، سبەی بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو بابەتە دەدرێ‌، بەڵام بە ئەگەری زۆر لە ڕۆژی سێشەم لەگەڵ مووچەی ئاسایش و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەو ڕۆژە مووچەی وەزارەتی پەروەردەش دابەش دەكرێ‌.

ڕۆژی هەشتی ئاب كە دووشەمە پشووە، بۆنەكەشی ڕۆژی عاشوورایە و تەواوی دامەزراوەكانی حكوومەت دەگرێتەوە، تەنیا فەرمانگەكانی خزمەتگوزاری نەبێت.

لە هەرێمی كوردستاندا كۆمەڵێك پشوو هەیە، حكوومەت بەپێی ڕۆژمێرێك پشووەكانی ڕێكخستووە و لە سایتی فەرمی بڵاوی كردووەتەوە.

عاشوورا لە ساڵنامەی كۆچی مانگیدا دەیەمین رۆژی مانگی موحەرەمە و رۆژێكی پیرۆزە لای مسوڵمانان "شیعە". هۆی پیرۆزیی ئەو رۆژە لای شیعەكان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 61ی كۆچی مانگی موحەرەم. وەك زانایانی شیعە دەڵێن، لەو رۆژەدا حوسێنی كوڕی عەلی "ئیمامی سێیەمی شیعەكان" لەگەڵ هەڤاڵانی، لە شەڕێكدا لەگەڵ سوپای عومەری كوڕی سەعد لە دەشتی كەربەلای "ناوەڕاست و باشووری عێراق" كوژران.

رۆژی عاشوورا لای سوننە ئەو رۆژەیە كە مووسای پێغەمبەر بە گۆچانەكەی دەریای سووری كرد بە دوو بەشەوە و خەڵكەكەی بە ناوەڕاستیدا پەڕینەوە، زانایانی سوننە ئەو رۆژە بە پیرۆز دەزانن و پێیان وایە سوننەتە لەو رۆژە پیرۆزەدا رۆژوو بگریت. 

وشەی عاشوورا بە واتا ژمارەی "دەیەم" دێت و لە ساڵنامەی ئێران، عێراق، ئەفغانستان، پاكستان و هیندستاندا ئەو رۆژە بە پشووی فەرمی راگەیەنراوە.



وشە - رامیار جەواد