نیشانه‌كانی نه‌خۆشی دڵ زۆرن، به‌ڵام پزیشكێكی پسپۆڕ 10 نیشانه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌خاته روو كه بوونی ئه‌م نیشانانه ده‌ریده‌خه‌ن كه تۆ نه‌خۆشیی دڵت هه‌یه یان نا.
د. كه‌مال محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و قه‌سته‌ری دڵ و ده‌مار و هه‌ناو، بۆ "وشه” 10 نیشانه‌ی نه‌خۆشی دڵ ده‌خاته ڕوو:
ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت
یه‌كه‌م: ئازاری ناوه‌ڕاستی سنگ: به‌شێوه‌ی قورسایی یان سووتانه‌وه یان توندی له‌ناو سینگدا، به زۆری له‌كاتی ڕۆیشتن به پێ یان هه‌ر جووڵه‌یه‌ك كه شه‌كه‌تی تیابێ دروست ده‌بێ، ئه‌گه‌ر ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك تا 20 خوله‌ك بێ پێی ده‌گوترێت "زه‌بحه” و له 20 خوله‌ك زیاتر بوو زۆر ئه‌گه‌ری "جه‌ڵته‌ی” هه‌یه كه نیشانه‌ی تریشی له‌گه‌ڵدایه وه‌ك ئاره‌قكردنه‌وه و دڵ تێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه، هه‌ندێ جاریش زه‌بحه‌كه له كاتی پشوودا ڕوو ده‌دات كه پێی ده‌گوترێت "زه‌بحه‌ی ناجێگیر” كه مه‌ترسیدارتره له زه‌بحه‌ی ئاسایی.
دووه‌م: هه‌ندێ جار ئازاره‌كه ته‌نیا له قۆڵی ڕاسته یان چه‌پ "چه‌پ زیاتر” یان له‌گه‌ڵ ئازاری سنگدایه.
سێیه‌م: ئازار له شه‌ویلكه و ڕیزه دانه‌كانی خواره‌وه و مل و ناوشان به بێ نه‌خۆشیی ده‌م و ددان یان ته‌شه‌نووج.
چواره‌م: ئازاری گه‌ده به بێ نه‌خۆشیی گه‌ده و كارتێنه‌كردنی ده‌رمانی گه‌ده له‌سه‌ری.
پێنجه‌م: ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و هه‌ستكردن به شه‌كه‌تی به ئاسانی "نیشانه‌ی سستی دڵه”.
شه‌شه‌م: بوورانه‌وه‌ی كورتخایه‌ن یان هه‌ستكردن به نزیكی له بوورانه‌وه و گێژبوون.
حه‌وته‌م: هه‌ناسه‌توندی له كاتی خه‌و یان ڕاكشان "نیشانه‌ی سستیی دڵه”.
هه‌شته‌م: ئاوسانی هه‌ردوو قاچ دووباره "نیشانه‌ی سستی دڵه”.
نۆیه‌م: لێدانی دڵ به په‌له.
ده‌یه‌م: هه‌ندێ جار هیچ نیشانه‌ی نییه و به له‌خۆوه هه‌ستی پێ ده‌كرێت، له كاتی هێڵكاری و ئیكۆ و پشكنینی تردا، به زۆری له نه‌خۆشیی پیر، ژنان، نه‌خۆشی شه‌كره و ئه‌و حاڵه‌تانه به‌دیار ده‌كه‌وێ.
له‌كاتی بوونی ئه‌م نیشانانه باشتر وایه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت له چ حاڵه‌تێكدایه و به‌گوێره‌ی حاڵه‌ته‌كه ده‌رمانت بۆ دانێ.