له یه‌كه‌م یاریی وه‌رزی نوێی خولی نایابی ئینگلته‌را، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی فولهام یه‌كسان بوو.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێسته له یاریگه‌ی فولهام "كراڤین كۆتاج" كۆتایی هات و تێیدا فولهام توانی یه‌كسانبوون به‌سه‌ر لیڤه‌رپوولدا بسه‌پێنێت به 2-2 گۆڵ.
فولهام دوو جار له یارییه‌كه‌دا پێشكه‌وت و لیڤه‌رپوول ناچار بوو ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه.
هه‌ردوو گۆڵی فولهام، یاریزان ئالێكسانده‌ر میترۆڤیچ له خوله‌كه‌كانی 32 و 72 تۆماری كرد، كه گۆڵی دووه‌م به لێدانی سزا بوو.
گۆڵه‌كانی لیڤه‌رپوولیش داروین نونێز و محه‌مه‌د سه‌ڵاح تۆماریان كرد.
به‌م ئه‌نجامه هه‌ر تیپێك خاڵێكی وه‌رگرت و فولهام ئاستێكی باشی پێشكه‌ش كرد.
جێی سه‌رنجه شه‌شه‌م وه‌رزی له‌سه‌ریه‌كه محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یه‌كه‌م یاریی وه‌رزدا گۆڵ تۆمار ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ گۆڵێكی بۆ هاوڕێیه‌كه‌ی "نونێز" دروست كرد.
یارییه‌كانی تری ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه ده‌بن:
تۆتێنهام – ساوسامتۆن 17:00
نیوكاسڵ – نۆتینگهام فۆرست 17:00
لیدز یونایتد – ولڤه‌رهامتۆن 17:00
بۆرنمۆس – ئه‌ستۆن ڤێللا 17:00
ئێڤێرتۆن – چێڵسی 19:30.