محەمەد بۆیا تۆرای یاریزانی سیرالیۆنی، هێرشبەری یانەی مالمۆی سوێدی، دوای ئەوەی یانەکەی داوای لێ ده‌كات بە زووترین کات پێوه‌ندی به تیپه‌كه‌یه‌وه بكات، ناچار ده‌بێت برایه‌كی له رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یدا له شوێنی خۆی دابنێت.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، وردەکارییەکانی ئەو چیرۆکە سەیرەی محەممەد بۆیا تۆرای ئاشکرا کرد، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "ئه‌گه‌ر رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ت له ده‌ست بده‌یت، ده‌بێت بۆ شتێکی زۆر گرنگ بێت".
بڕیار بوو ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە لە 21ی تەمموز ئەنجام بدرێت، بەڵام یانەی مالمۆ دەیویست یاریزانە تەمەن 27 ساڵییەکە بە زووترین کات پێوەندیی بە یانه‌كه‌وه بكات، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ یارییەکی گرنگ.
محەمەد بۆیا تۆرای، دوای ماوەیەک یاریكردن لە خولی سوپەری چین، گرێبەستی لەگەڵ یانه‌ی مالمۆی سوێدی واژوو کرد، هەروەها یانەی مالمۆ دوای گه‌یشتنی یاریزانه‌كه به سوێد، لە 22ی تەمموز گرێبەستەکەی راگەیاند، بۆیە تۆرای لە ئاهەنگەکە بێبەش بوو، لە بری ئەوە گەشتی بۆ سوێد کرد.
بەڵام لە پلانێکی فێڵبازانەدا، وەک لە رۆژنامەی دەیلی مەیلەوە باسکراوە، تۆرای لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەدا براكه‌ی خۆی له شوێنی خۆی داناوه و شانبەشانی بووکەکە، كه ناوی (سوعاد بایدۆن)ـه، له رێڕه‌وی بوك و زاوا و له ناو ئاماده‌بووان ده‌ركه‌وتووه.
تۆرای لە رێگەی هەژمارەکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سێ وێنەی خۆی و هاوسەرەكه‌ی بڵاوکردەوە، بەڵام ئەو دووپاتیکردەوە کە ئەو وێنانە پێش رۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه و رۆیشتنی بۆ سوێد گیراون.
ئه‌مه حاڵی یاریزانانی پیشه‌گه‌ری تۆپی پێیه، كه به‌شێكیان به دڵی خۆیان ناتوانن له رۆژی هاوسه‌رگیریشیدا ئاماده‌بن و ئاهه‌نگ بگێڕن، ته‌نانه‌ن ئه‌وانه‌شی هاوسه‌ر و منداڵیشیان هه‌یه، كه‌متریان كاتیان بۆ ماڵه‌وه‌یان هه‌یه.