سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی باشیی جۆره‌كه‌ی، سێ وڵاتی عه‌ره‌بی بوونه‌ته كڕیاری هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات كه ئه‌و هه‌نگوینه‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه، كیلۆی به 20 هه‌زار دینار دیاری كراوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتی ئاب، عارف شێروانی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سێ وڵاتی عه‌ره‌بی بوونه‌ته كڕیاری هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی باشی جۆره‌كه‌ی و كوالێتی، ئه‌و سێ وڵاته ساڵانه ئامێری خۆیان ده‌هێننه كوردستان و ئه‌و ههنگوانانهی كه هه‌نگوینیان هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن و له پشكنین ده‌رده‌چن و ده‌یكڕن.
بۆ ئه‌مساڵ ده‌ستمان به ئاماده‌كاری و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوین كردووه
روونیشی كرده‌وه كه هه‌ریه‌كه له ئیمارات و سعوودیه و قه‌ته‌ر، كڕیاری هه‌نگوینی هه‌رێمی كوردستانن، "ساڵی رابردوو ته‌نیا وه‌ك كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانانی كوردستان 51 تۆن هه‌نگوینمان به‌و سێ وڵاته فرۆشتووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگه‌وانانیش هه‌نگوین فرۆشراوه و براوه‌ته ده‌ره‌وه".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌یش كردووه كه بۆ ئه‌مساڵ ده‌ستمان به ئاماده‌كاری و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌نگوین كردووه، قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردوون و ئه‌وانیش به‌ڵێنیان داوه بێنه كوردستان و هه‌نگوین بكڕن و بیبه‌نه ده‌ره‌وه، بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 20 هه‌زار دینار دیاری كراوه.
لەبارەی ئەوەی بۆچی هەنگوینی باش لە كوردستان بە 60 هەتا 100 هەزار دینار دەفرۆشن بەڵام بۆ وڵاتان بە شەرتیشەوە ئینجا بە 20 هەزار؟ ئەو دەڵێ، بۆ هەر كیلۆیەك 20 هەزار دینار دیاریكراوە، چونكە حیسابی نرخی كۆی بۆ دەكرێت و لە كۆدا نرخەكان هەرزانن، هەنگوین خواردنێكە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نرخی گران نییە، بەڵام بۆ ناوخۆ هەنگەوانیش بە دوكاندارەكان بەو نرخە دەیفرۆشن، هۆكارەكەی ئەوەیە بۆیە لە ناوخۆ گرانە دوكاندارەكان نرخیان گرانكردووە، نرخی تاكیش واتە كیلۆ هەروا گرانە وەك كۆ نییە.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نگه‌وانان ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌و هه‌نگوینه ده‌كرێته ناو ته‌نه‌كه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌نگوین و هه‌ر ته‌نه‌كه‌یه‌ك 25 كیلۆ له خۆ ده‌گرێت و بێ گرفته، ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق خراپ نه‌بێت، ئه‌مساڵیش بڕێكی باش له هه‌نگوینی كوردستان ده‌چێته ده‌ره‌وه و خواستیشی له‌سه‌ره.
به گوته‌ی هه‌نگه‌وانان ئه‌مساڵ به‌رهه‌می باشی هه‌نگوین هه‌بووه له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی ده‌كرێت سه‌رووی 800 تۆن هه‌نگوین به‌رهه‌م هاتبێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی